ڕه شنووسی به رنامه و پرۆگرامی ڕێكخراوی لاوانی سه ربه ستیی كوردستان:
بونی ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌و شێوه بۆ لاوان، ده‌توانێت به‌شیکی تایبه‌ت بێت له هێزێ ڕێفورم گۆڕانکاری بۆ پێش خستنی کۆمه‌ڵگای کوردستان!
ڕه شنووسی به رنامه و پرۆگرامی ڕێكخراوی لاوانی سه ربه ستیی كوردستان.

خۆێنه ری به ڕێز ئه وه ی كه ئیستا له به رده ستتدایه ڕه شنووسی به رنامه و پرۆگرامی ڕێكخراوی لاوانی سه ربه ستیی كوردستانه، له داهاتوودا و له پاش وه رگرتنی بۆ چوونی ئێوه ی به ڕێز ، ئه و به رنامه یه به شێوه ی په سه ند كراوی بڵاو ده كرێـته وه!
پێناسه: له سه‌ر ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان:
گۆڕانکارییه خێراکانی جیهان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت وا له کورد ده‌خوازێت که وه خۆ که‌وێت و خۆی ئاماده بکات بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رج وگۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌مدا. ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانی، دامه‌زراندنی خۆی بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه له نێۆ لاوان و تازه پێگه‌یشتووانی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان به زه‌روره‌تێکی مێژووی زانی. له ڕۆژی یه‌کی پوشپه‌ڕی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 22.06.2008 زاینی، دامه‌زراندنی خۆی به گشت کوردستانیان و جیهان ڕاگه‌یاند.
له هه‌زاره‌ی سێێه‌م ، سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا و له‌م رۆژگاره‌دا که‌جیهان قۆناخه‌کانی دواکه‌وتووی ده‌بڕێ، رۆژ به رۆژ به‌ره‌و جیهانێکی مودیڕن و پێشکه‌وتوتر سه‌ر ده‌که‌وێت، نه‌ته‌وه‌کانی بێ وڵات له پێناو ئازادی و دیموکراسی ومافه‌ره‌واکانیاندا تێکۆشاون، له‌و بواره‌شدا سه‌رکه‌وتنی به ده‌ست هیناوه.
به‌خۆشییه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌رهه‌نگی دیموکراسی خوازی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هێدی هێدی بلاو ده‌بێته‌وه و له هنێدیک وڵاتیشدا جێکه‌وتوه، که‌چی به‌داخه‌وه له ولاتی ئێمه دا تاکو ئیستا هه‌ر به‌ده‌ست داگیرکه‌رانه‌وه ده‌ناڵێنێ و له سه‌ره‌تایترین ماف وئازادی خۆمان بێبه‌ش کراوین، داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان هه‌میشه له رێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه بۆ تواندنه‌وه‌ی که‌لتورو ئاسیمیلاسیۆن کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ولیان داوه، به هه‌مو جۆرێک رێگر له پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌هه‌موو پێکهاته‌که‌یه‌وه بوون، به‌تایبه‌ت کۆسپی سه‌ره‌کی بوون بۆ سه‌ر قشری لاوان که‌وه‌ک چالاکترین قشری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وهه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی دوارۆژی هه‌ر وڵاتێکیش ده‌ناسرێن گرتووه، هه‌ر بۆیه هه‌مو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌تایبه‌ت لاوان له هه‌وڵ وتێکۆشاندان له پێناو رزگاری وسه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، له پێناو ژیان و گوزرانێکی باشتر ئه‌رک دارن که له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی که هه‌وڵ بۆ دابین کردنی مافه پێشێلکراوه‌کانی ته‌یفه کانی کۆمه‌ڵگا ده‌ده‌ن به‌شداری بکه‌ن.
ڕۆژانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بینین وده‌بیسین که‌کۆماری ئیسلامی چه‌نده که‌ندوکۆسپ ده‌خاته سه‌ر ڕێگای لاوان، شه‌پۆلی کوشتن وڕاپێچ کردنی لاوانی نیشمان په‌روه‌ر بۆ به‌ندیخانه‌کان به‌رده‌وامه، ڕۆژانه چه‌ندین خۆێندکاری له نێۆ زانکۆ و خۆێندنگاکاندا قۆڵبه‌ست ده‌کرێن وڕاپێچی سیاچاڵه‌کان ده‌کرێن، ده‌بینین که چۆن داگیرکه‌ران به تایبه‌ت ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به پلانی ئه‌نفالی سپی له گشت شار‌و ناوچه‌کاندا مه‌وادی مه‌ترسیداری وه‌ک موخه‌درات وده‌یان شێوه ماده‌ی دیکه‌ی بێهۆشکه‌ر له نێۆ لاوان‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه، ئه‌مانه‌و ده‌یان پلانی شاراوه‌ی دیکه‌ی دوژمنانی ئازادی سیاسه‌تی ڕوون وئاشکرای دوژمنکارانه‌ی داگیرکه‌ران به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان ده‌سه‌لمێنن. داگیرکه‌ران ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه هزر و مێشکی لاوان بکۆژێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن درێژه به‌و خه‌باته بده‌ن که له ئاینده‌دا ده‌بێته هۆی پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌گایه‌کی مۆدێڕن و پێشکه‌وتو بۆ گه‌له‌که‌یان .
رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان به هه‌ست کردن به‌و هه‌موو زوڵم وسته‌م وناعه‌داڵه‌تییه، که له‌چه‌ن ده‌یه‌ی ڕابوردودا به‌رامبه‌ر به لاوانی کوردکراوه وئیستاش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌کرێت، بۆ خه‌بات به دژی ئه‌و پرۆسه‌ی له به‌یندانه‌ی کورد و هه‌روها بۆ له‌قاودانی ئه‌و پلانانه دامه‌زراندنی خۆی به ئه‌رکێکی زۆر پێویستی مێژووی زانی. رێکخراوی لاوانی سه‌ر به‌ستی کوردستان به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به بیرۆکه‌ی فه‌رهه‌نگی وزانستی وسیاسی خۆی، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به پارتێکی مودێڕن و پێشکه‌وتو ونزیک وهاوبیری خۆی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها به ئاڵاهه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ناسێت، که ئه‌و پارته خه‌بات ده‌کات بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه خوازی و ده‌رکردنی داگیرکه‌ران له‌سه‌ر خاکی وڵاته‌که‌مان وه تێده‌کۆشێت بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتی کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه که تاکه ڕێگا چاره بۆ ڕزگاری کوردستان له ده‌ستی داگیرکه‌ران خه‌باته له پێناو سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری. ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که وه‌ک ڕێکخراوێکی فه‌رهه‌نگی و زانستی ده‌ست به کار ده‌بێت، له هه‌مانکاتدا ناتوانیێ ته‌نها له چوارچیوه‌ی رێکخراوێکی سینفی دابڕاو له کۆمه‌ڵگای کوردستان بێت، ڕێکخراوی لاوان هه‌وڵده‌دا بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه سینفییه‌کانی لاوان، هه‌ر بۆیه رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی له چوارچیوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی، خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی خۆی له پێناو وه‌دی هێنانی ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی لاوان ده‌ست پێده‌کات، بۆ ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ش بانگێشه‌ی گشت لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌که‌ین، که له ده‌وری به‌رنامه و پرۆگرامی ڕێکخراوه‌که‌مان کۆببنه‌وه، با پێکه‌وه ده‌ست له‌نێۆ ده‌ست بۆ ڕزگاری گه‌له‌که‌مان ، ئازادییه کان ، داخوازیه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی موشکیلاتی لاوان هه‌وڵبده‌ین، با پێکه‌وه بتوانین ڕێکخراوێکی مۆدێرن بین بۆ پێش خستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان،
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆدا.
سه‌رکردایه‌تی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. پوشپه‌ڕی 2708 کوردی
به‌شی یه‌که‌م: به‌رنامه‌و ئامانج و پرۆژه‌کانی کاری ئاینده‌ی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

1_.هه‌وڵدان شان به شانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و گشت پارت ولایه‌نه سیاسییه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی، بۆ ڕزگاری خاکی کوردستان له ژێر سته‌می داگیرکه‌ران.
2.هه‌وڵدان وهاندانی له نێۆ لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵگایه‌یکی ڕۆشنبیر و دیمۆکرات وئازاد، که ڕێز له هه‌موو مرۆڤێک و ئایدولۆژیایه‌ک بیگیرێت.
3.هاندان و بانگهێشه‌ی لاوانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که خاوه‌نی بڕوانامه‌و ئه‌زموونی کاری باشن بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان له گشت بوارێک‌دا.
4.هه‌وڵدان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه گشتییه‌کانی لاوان، له چوارچێوه‌ی خۆیندن، چ له ناوخۆی وڵات چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێوه‌ندی گرتن به زانکۆ گشتییه‌کانی جیهانه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، پشتیوانی کردنی لاوان له بواری وه‌رزش، هونه‌ر، یاهه‌ر بابه‌تێکی دیکه که لاوان به‌ره‌و پێشکه‌وتن ببات.
5.دروست کردنی پێوه‌ندی له نێوان لاوان وخۆێندکارانی کوردستان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌کانی جیهانی.
6. به هاوکاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وخۆێندنی کوردستان، هه‌وڵدان بۆ که‌مپینێکی سه‌رتاسه‌ری له گشت شاروناوچه ولادێکانی کوردستان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆێنه‌واری له نێوان لاوان تا ته‌مه‌نی 30 ساڵی، به تایبه‌ت فێرکردنی به‌خێرای زمانی کوردی، دروست کردنی په‌رتووکی تایبه‌ت بۆ لاوانی نه‌خۆێنه‌وار له‌نێوان 10تا30 ساڵان، پشتیوانی کردنی مناڵان ولانی که‌م درامه‌ت بۆ خۆێندن.
7. پشتیوانی کردن بۆ خۆێندنی زمانی زگماکی مناڵان و لاوانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه که له‌سه‌ر خاکی کوردستان ده‌ژین و به‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌ناسرێن.
8. له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و فێرکردن، هه‌وڵدان بۆ به‌رنامه وپرۆژه‌ی پێشکه‌وتنی خۆێندن، به شکڵیکی جیهانی، که‌ڵک وه‌رگرتنی له ئه‌زموونی وڵاتانی ئوروپای وئه‌مریکایی، شۆردنه‌وه‌ی ئاسه‌واری په‌رتووکه‌کانی خۆێندنی سه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتی داگیرکه‌ران.
9. له ڕێگه‌ی حکومه‌تی هه‌ڵبژێراوی کوردستانه‌وه، هه‌وڵدان بۆ دابینکردنی پشتیوانی بۆ هاوسه‌رگیری له نێوان لاوان و دابین کردنی شۆێنی ژیانیان،
10. خه‌بات به دژی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگاکه‌مان له پێناو به زۆر هاوسه‌رگیری دروست کردن بۆ لاوان چ کور یا چ کچ.
11. هاوکاری و پشتیوانی بۆ لاوانی که‌م ئه‌ندام له گشت بوارێک‌دا ودابینکردنی شۆێنی تایبه‌تی به خۆیان و ئیمکاناتی تایبه‌تی سه‌رگه‌رمی ڕۆژانه‌یان.
12. دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره بۆ ئه‌و لاوانه‌ی که پێشتر گیرۆده‌ی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان یا هه‌ر جۆره نه‌خۆشییه‌کی دیکه‌ی ده‌رونی که تووشی بون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێوه‌ندی گرتن به گشت ناوه‌نده‌کانی له‌شساخی جیهانه‌وه‌ده‌کرێت، به تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی که کاری تایبه‌تییان بۆ پشتیوانی کردنه له توشبوانی ماده‌ی بێهۆشکه‌ره.
13. قه‌ده‌غه کردنی جگه‌ره‌و مه‌شروب خواردنه‌وه بۆ لاوانی خواره‌وه‌ی 16ساڵان، له‌ڕێگه‌ی دابینکردنی یاسایه‌کی تایبه‌تی بۆ فڕوشگه‌و دوکانه‌کان.
14. به هاوکاری ئیداره‌ی کار وناوه‌ندی هاوکاری که‌مدرامه‌ته‌کانی کوردستان، بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی کارکردن به هه‌ر شکڵ وشێوه‌یه‌ک به لاوانی خواره‌وه‌ی 15 ساڵان.
به‌شی دووه‌م . ئامانج و کاره‌کانی هه‌نووکه‌ی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
15. هاندانی لاوان بۆ به‌شداری له خه‌باتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی وزانستیی بۆ ڕزگاری نیشتمانه‌که‌مان له ژێرده‌ستی داگیرکه‌ران.
16. بڵاوکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوونی کوردستان هه‌روه‌ها دروست کردنی باوه‌ڕی کوردستانی بوون له نێوان لاوان کورد چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چ له ناوخۆی وڵات،
17. هاندانی لاوان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوخۆی وڵات بۆ درێژه‌دان به خۆێندن وخۆ پێگه‌یاندنیان بۆ ئاینده‌ی کوردستان.
18. هه‌وڵدان وهاندانی لاوانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ به‌شداری کردن له چالاکی وڤستیڤاڵه‌کانی جیهانی له پێناو پاراستن و زیندوو راگرتنی كولتوور و هونه‌ری ره‌سه‌نی نه‌ته‌وه‌ییمان.
19. هوشیارکردنه‌وه لاوان له پلان و سیاسه‌ت و دیارده‌ی دزێو مه‌ترسی و‌خراپه‌کانی داگیرکه‌رانی کوردستان بۆ سه‌ریان.
20. هاندانی لاوان بۆ به‌گژدا چوونه‌وه له دژی سیاسه‌تی کۆنه‌په‌رستانه‌ی ڕێژیمه‌کانی حاکم له کوردستان، به تایبه‌ت ڕێژیمی حاکمی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به شێوه‌ی ڕێپێوان ومانگگرتن.
21. پشتیوانی کردن له خه‌باتی گه‌لان و لاوانی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ژێرده‌ست له ئێران و جیهان.
22. دروست کردنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ گشت ناوه‌ند و ڕێکخراو سه‌ندیکاکانی جیهانی لاوان، هه‌وڵدان بۆ نزیک کردنه‌وه‌یان له گه‌لی کورد، به مه‌به‌ستی پشتیوانی کردنیان له بزووتنه‌وه‌که‌مان.
23. ئاگادارکردنه‌وه‌ی ڕێکخراو میدییاکانی جیهان له هه‌ر چه‌شنه ڕووداوێکی دڵته‌زێن له کوردستاندا،
24. هه‌وڵدان بۆ به ئه‌ندام بوون له چه‌ندین ڕێکخراوی زانستی وسیاسی جیهانی.
25. هه‌وڵدان بۆ کردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی زمانی کوردی بۆ مناڵان ولاوانی کوردی په‌ڕیوه‌ی دووره وڵات له گشت وڵات و شارێکی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان.
26. هه‌وڵدان بۆ ڕێکخستن و له‌یه‌ک نزیک کردنه‌وه‌ی لاوانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌نجامدانی چالاکی فه‌رهه‌نگی و که‌لتوری.
27. پێوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لاوانی ناوخۆی وڵات، خۆێندکاران، وه‌رزشوانان و هاندانیان بۆ خه‌باتی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری له ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت، به مه‌به‌ستی پاراستنی زمان و مێژوو ئاسه‌واری کوردستانی له ناوچه‌کاندا.
28. هاندانی لاوانی ناوخۆی وڵات که له‌هه‌ر شار‌و ناوچه‌یه‌ک ده‌ژین، بۆ دروست کردن ولێک نزیک بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لاوانی شار‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان،
29. دروست کردنی ڕاگه‌یاندنێکی به هێز، هه‌روه‌ها بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌رتووکی نه‌ته‌وه‌یی بۆ لاوانی کوردستان له ده‌ره‌وه و ناوخۆی وڵات.
30. بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌رتووکی زانستی له سه‌ر کوردستان به زمانه جیاوازه‌کانی جیهانی، و هاندانی خه‌ڵکی جیهان بۆ شاره‌زایی له سه‌ر کوردستان له گشت بوارێک‌دا، هاندانی نووسه‌ران و لێکۆڵینه‌ره‌وانی بواره‌کانی جیاواز، که سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن.
به‌شی سێیه‌م. پێره‌و و پرۆگرامی نێۆخۆیی، ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
ناو وئارم و ئاڵا و سرودی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
31. ناوی ڕێکخراو به کوردی، ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ناوی ڕێکخراو به زمانی ئینگلیزی، Kurdistan Indepenent Youth Organization
ناوی ڕێکخراو به زمانی فارسی. سازمانی جوانانی سربستیی کوردستان.
32. ئارمی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، پێناسه‌ی ئارمه‌که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه.
له‌و ئارمه‌دا 2 باڵنده‌ی ئازادی خواز ده‌بینن که له‌شه‌قه‌ی باڵ ده‌دن، ئه‌وه مانای لاوانی ئازادی خوازی کورد که ده‌یانه‌وێ به ئازادی و له ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان له شه‌قه‌ی باڵ بده‌ن.
کورته پێناسه‌یه‌کی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
33. ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌و ئاڵای که ئیستا له نێۆ هه‌موو کوردستاندا به ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی ناسراوه و له په‌رله‌مانی باشوری کوردستان شه‌رعیه‌تی پێدراوه، با ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی کورد ده‌زانێت و هه‌روه‌ها سرودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب به سرودی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد ده‌زانێت، سرودی
( سه‌ربه‌ستی وڵات) به سرودی تایبه‌ت به ڕێکخراوی لاوان و پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌زانێت.
34. ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ڕێکخراوێکی سینفی، زانستی و دیمۆکرات و سیاسییه. بۆ پێگه‌یاندنی لاوی کورد له پێناو خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردستانی.
به‌شی چواره‌م مه‌رجه‌کانی ئه‌ندامه‌تی وکارو ئه‌رک مافه‌کانی ئه‌ندام له ڕێکخراوی لاوان‌دا.
35. هه‌موو لاوێکی کوردستانی ده‌توانێ ببێته ئه‌ندام له ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که ته‌مه‌نی له 15 ساڵ که‌متر نه‌بێت و له 34 ساڵ زیاتر نه‌بێت. ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی واته ماده‌ی 38،39،40،37، 36 تێدا به‌دی بکرێت.
36. به‌رنامه‌و پرۆگرام و یاساکانی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ی لاپه‌سه‌ند بێت.
37. دڵسۆز بێت بۆ به‌رنامه‌و پرۆگرامی رێکخراوی لاوان و هه‌وڵ بۆ پێش خستنی بدات.
38. ئه‌ندامی هیچ ڕێکخراوێکی دیکه‌ی سیاسی کوردی نه‌بێت.
39. مرۆڤێکی خراب نه‌بێت، زیان وزه‌ره‌ری به کۆمه‌ڵگا نه‌به‌خشیبێت.
40. باوه‌ڕی به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌بێت.
ماف و ئه‌رکه‌کانی ئه‌ندام
41. ئه‌رکی هه‌ر ئه‌ندامێک له ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ئه‌وه‌یه : که به‌رگری له سیاسه‌ت و بڕیاره‌کانی رێکخراوی لاوان بکات، په‌یڕه‌وه‌ی له پرینسیپه‌کانی ڕێکخراوی لاون بکات، نهێنییه‌کانی بپارێزرێت، ئه‌نجام ده‌ری ئه‌رکی پێ سپێرداوبێت.
42. به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌کانی ڕێکخراوی لاوان له نێۆ لاوان‌دا چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوخۆی وڵات بڵاو کاته‌وه.
43. هه‌وڵ بدات بۆ پێگه‌یاندن و وه‌پێش بردنی پله‌ی زانیاری خۆی، هاوکات هانده‌ریش بێت بۆ لاوانی دیکه به‌ره‌و زانست و پێگه‌یشتن.
44. حه‌قی ئه‌ندامه‌تی مانگانه‌ی خۆی بدات، که ئه‌و حه‌قه له هه‌موو ڕێکخراوێکی جیهانیدا هه‌یه.
45. مافی هه‌ر ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ه که له کۆبوونه‌و سیمیناره‌کاندا ده‌نگ بدات و بۆچون بدات و ڕه‌خنه بگرێت و پێشنیار بکات، هاوکات خۆی کاندید بکات بۆ هه‌ر جۆره به‌رپرسایه‌تییه‌ک، مافی پڕوپاگه‌نده‌شی هه‌یه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ خۆی.
46. سیسته‌می ناو ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، سیسته‌مێکی دیمۆکراتیکه، هه‌موو ئه‌ندامێک مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه له هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و خۆ کاندید کردندا.
47. هه‌موو تاک وکه‌مینه‌یه‌ک له نێۆ ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا، مافی خۆی ده‌بێت به پێی یاسای که‌مینه‌و زۆرینه.
به‌شی پێنجه‌م سزادانی ئه‌ندام.
48. سزادان یا هه‌ڵپساردن له نێۆ ڕێکخراوی لاوان‌دا به‌م شێوه‌یه : هه‌ر ئه‌ندامێکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له به‌شی چواره‌مدا هاتووه ئه‌نجامی نه‌دات سزاده‌درێت.
49. سزاکان به‌م شێوه‌ن، له پێشدا ئاگادار کردنه‌وه به کۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی له لایه‌ن پرسه‌که‌یه‌وه. پاشان سه‌رکۆنه به ده‌م، سه‌رکۆنه به نووسراوه، وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تی و پله‌ی ڕێکخراوه‌یی بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو، هه‌ڵپساردنی له ئه‌ندامه‌تی بۆ ماوه‌یه‌ک که کۆمیته‌ی تایبه‌تی له سه‌رکردایه‌تی لاوانه‌وه بڕیاری له سه‌ر بده‌ن،
تێ بی نی ، ته‌نیا سه‌رکردایه‌تی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان مافی بڕیاری هه‌ر چه‌شنه سزادانێکی هه‌یه بۆ ئه‌ندام.
50. هه‌ر ئه‌ندامێک که سزا ده‌درێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که داوا له سه‌ر سزاکه‌ی بگه‌یه‌نێته ده‌زگای سه‌ره‌وه تر، هه‌روه‌ها هه‌ر ئه‌ندامێک ماوه‌ی سزا دیاریکراوه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت، مافی داواکردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌ندامه‌تی و پله‌ی به‌رپرسایه‌تی پێشوی هه‌یه.
به‌شی شه‌شه‌م ، کۆنگره‌ی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی و هه‌ڵبژاردنه‌کان .
51. کۆنگره‌ی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ئۆرگانی هه‌ره مه‌زنی ڕیکخراوه‌که‌یه.
52. کۆنگره‌ی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ر دووساڵ جارێک ده‌بێت، به به‌شداری نۆینه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی کۆمیته‌و ڕێکخسته‌نه‌کان، ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و جێگر و ڕاوێژکاران،
53. کاره‌کانی کۆنگره، ڕۆژی یه‌که‌می کۆنگره تایبه‌ته به پێشکه‌ش کردنی ڕاپۆرتی گشتتی کار‌و تێکۆشانی 2 ساڵی ڕابوردوی ریکخراوه‌که، به دوای ئه‌ودا په‌یام و بروسکه‌ی لایه‌نه‌کانی دۆستی ڕێکخراوی لاوان چ کورد و چ غه‌یره کورد ده‌خۆێنرێته‌وه، واته ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی که وه‌ک میوان له‌ڕۆژی یه‌که‌مدا به‌شدارده‌بن.
54. تاوتۆی کردن وشرۆڤه کردن وڕه‌خنه گرتن له‌ڕاپۆرتی پێشکه‌ش کراو له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنگره‌وه.
55. پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌و پرۆگرامی لاوان، هه‌روه‌ها پرۆژه‌ی کاری 2 ساڵی داهاتوو دابڕیژێت.
56. به‌شی ئاخری کۆنگره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی نۆیه بۆ ڕیکخراوی لاوان، که هه‌ر که‌سێک وه‌ک ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی نۆی هه‌ڵده‌بژێردرێت، پێویسته که لانیکه‌م ده‌نگی 1 له سه‌ره‌وه‌ی نیوه‌ی به‌شداران به ده‌ست هێنابێته‌وه، نموونه له کۆی 100 ئه‌ندامی به‌شدار لانیکه‌م 51 ده‌نگ به ده‌ست هێنابێت. ئه‌رکی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو به جێگه‌یاندنی بڕیاره‌کانی کۆنگره و هه‌ڵسوڕاندنی کاروباری ڕیکخراوی لاوانه تا کۆنگره‌ی داهاتوو.
57. سه‌رۆکی گشتی: سه‌رۆکی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێت له پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رکردایه‌تی نۆی ده‌ست پێ‌بکات، واته یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که به ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی نۆێ ده‌نگیان هێنابێته‌وه، له‌لایه‌ن به‌شدارانی کۆنگره‌وه به کۆی ده‌نگی زۆرینه به سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرێت،
58.ئه‌رکی سه‌رۆکی گشتی سه‌رپه‌ره‌ستی کردنی کۆبوونه‌وه‌و گشت ئۆرگانه‌کانی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕاپۆرتی کاته‌کانی دیاریکراوی گشت ئۆرگانه‌کانی پێبدرێت، سه‌رۆکی گشتی نۆێنه‌ری ئه‌سڵی ڕیکخراوی لاوانه له گشت بوارێک‌دا.
59. ئه‌ندامانی جێگری سه‌رۆکایه‌تی. جێگره‌کان ئه‌و چه‌ند که‌سه ده‌بن که له ڕیزکانی ئاخره‌وه ده‌نگی پێویستیان بۆ سه‌رۆکایه‌تی به ده‌ست نه‌هێناوه، واته به پێی ژماره‌ی ده‌نگه‌کان و بڕیاری کۆنگره چه‌ند جێگرێک دیاری ده‌کرێت، جێگره‌کان مافی به‌شداریان له‌گشت کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌یه به‌ڵام مافی ده‌نگدانیان نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامیکی ئه‌سڵی سه‌رکردایه‌تی له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌شدار یا به هه‌ر هۆیه‌که‌وه له‌و پۆسته نه‌مێنێت، جێگری یه‌که‌م مافی ته‌واوی ئه‌ندامێکی سه‌رکردایه‌تی هه‌یه له ده‌نگدان و بیوڕا گۆڕینه‌وه.
60، ڕاوێژکاران، له لایه‌ن ئه‌ندامانی سه‌رۆکایه‌تی تازه‌هه‌ڵبژێرداوه پێشنیار ده‌کرێن، و له کۆبوونه‌وی تایبه‌تی سه‌رۆکایه‌تی چه‌ند که‌سێک دیاری ده‌کرێن، ڕاوێژکاران مافی به‌شداریان له‌گشت کۆبوونه‌وه‌کانی سه‌ۆکایه‌تی هه‌یه و ڕاوێژیان پێ ده‌کرێت، به‌ڵام مافی ده‌نگدانیان نییه.
به‌شی حه‌وته‌م، کۆنفرانسه‌کانی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
61. کۆنفرانسی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، 3 مانگ پێش به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌م پێک دێت، له‌و کۆنفرانسه‌دا نۆێنه‌ران کۆنگره هه‌ڵده‌بژێردرێن،
62. کۆمیته‌و ڕێکخراوه‌کانی تایبه‌ت به لاوان، بۆ خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن که چه‌ند ماوه جارێک کۆنفرانس بگرن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی تازه‌ی خۆیان،
63. کۆنفرانسی پێویست : کۆنفرانسی پێویست ئه‌و کۆنفرانسه‌یه، که له نێوان 2 کۆنگره‌دا حاڵه‌تێکی ناله‌بار بۆ ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دێته پێشه‌وه، که ئه‌و کۆنفرانسه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی، به‌مه‌رجێک داواکاری ئه‌و کۆنفرانسه له لایه‌ن زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی ڕێکخراوی لاوانه‌وه پێشنیار بکرێت.
به‌شی هه‌شته‌م : ڕێکخراوه‌کانی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
64. ڕێکخراوه‌کانی لاوانی سه‌ربه‌ستیی، بریتن له ڕێکخستن، کۆمیته‌ی گوند‌و ناوچه‌و شا، کۆمیته‌ی وڵات،
65. جیاوازی کارکردن و ساختار له نێۆان ڕێکخراوه‌کانی لاوان له ناوخۆی وڵات له گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، که سه‌رکردایه‌تی لاوان ئه‌و جیاوازییانه له کارکردن‌دا به‌رنامه‌رێزی ده‌کات.
===============================================
ئه‌م به‌رنامه‌و پرۆگرامه پێک هاتووه له‌پێناسه‌یه‌کی ڕێکخراو، له‌گه‌ڵ هه‌شت به‌ش، 65 ماده، یه‌ک تێ بی نی..

ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن