ئه‌ندامه‌تی له ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان، ڕێکخراوێکی نوێیه که له سه‌رده‌مێکی نوێ‌دا وه به ئیده‌یه‌کی نوێش هاتووه‌ته گۆڕه‌پانی خه‌باتی سینفی و سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که ده‌یهه‌وێت موشکیلاتی لاوانی کورد به شێوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فیانه و زانستیانه به‌ره‌و چاره‌سه‌رێکی بنه‌ڕه‌تی ببات ، وه هه‌وڵ ده‌دات که هه‌موو ڕێکخراوه سینفیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژیر ناوی یه‌ک پلاتفۆڕم دا کۆبکاته‌وه هه تاکوو بتوانین هێزه‌کان کۆبکه‌ینه‌وه و ته‌سیرێکی باشمان هه‌بێت له پێشخستنی که‌لتور و چه‌سپاندنی سیستمی دیموکراسی و پلۆرالیسمی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه بتوانین سیاسه‌تی گڵاو و فاشیستی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌قاو بده‌ین لاوانی کورد له‌و جۆره تاکتیکانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ئاگادار بکه‌ینه‌وه ، وه بتوانین داخوازی و موشکیلاتی لاوانی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گوێی بونیاده نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بگه‌یه‌نین.
ئه‌گه‌ر تۆ به‌رنامه‌و پێڕه‌و سیاسه‌ته‌کانی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان،ت، قبوڵه وه ده‌تهه‌وێ ببیت به ئه‌ندام له‌م ڕێکخراوه دا ده‌توانی ئه‌م فۆرمه‌ی خواره‌وه پڕ بکه‌یته‌وه تا ببیته ئه‌ندام، تێبینی هه‌موو لاوانی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان که له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین ده‌توانن له‌م ڕێکخراوه دا ببنه ئه‌ندام.
ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆمیته‌ی له وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌یه. بۆ بوونه ئه‌ندام له ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی، په‌یوه‌ندی به کۆمیته‌ی لاوانی سه‌ربه‌ستیی بکه له وڵاته‌ی که تێیدا ده‌ژیت.
بۆ ئه‌ندام بوون به ئاسانترین شێوه ئه‌و فۆڕمه‌ی خواره‌وه پڕ بکه‌وه.
دوای پڕکردنه‌وه‌ی فۆڕم و ناردنی/ له ماوه‌یه‌کی یه‌ک هه‌فته‌دا، وه‌ڵامت ده‌درێته‌وه
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن


