له ڕۆژی یه‌کی پوشپه‌ڕی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 22.06.2008 زاینی، دامه‌زراندنی خۆی به گشت کوردستانیان و جیهان ڕاگه‌یاند. بونی ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌و شێوه بۆ لاوان،
پێناسه: له سه‌ر ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

گۆڕانکارییه خێراکانی جیهان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت وا له کورد ده‌خوازێت که وه خۆ که‌وێت و خۆی ئاماده بکات بۆ گونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌ل و مه‌رج وگۆڕانکارییه‌کانی سه‌رده‌مدا. ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وه‌ک ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی وسه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانی، دامه‌زراندنی خۆی بۆ گه‌شه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه له نێۆ لاوان و تازه پێگه‌یشتووانی ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان به زه‌روره‌تێکی مێژووی زانی. له ڕۆژی یه‌کی پوشپه‌ڕی 2708 ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 22.06.2008 زاینی، دامه‌زراندنی خۆی به گشت کوردستانیان و جیهان ڕاگه‌یاند. بونی ڕێکخراوێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌و شێوه بۆ لاوان، ده‌توانێت به‌شیکی تایبه‌ت بێت له هێزێ ڕێفورم گۆڕانکاری بۆ پێش خستنی کۆمه‌ڵگای کوردستان له هه‌زاره‌ی سێێه‌م وسه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مدا، له‌م رۆژگاره‌دا که‌جیهان قۆناخه‌کانی دواکه‌وتووی ده‌بڕێ، رۆژ به رۆژ به‌ره‌و جیهانێکی مودیڕن و پێشکه‌وتوتر سه‌ر ده‌که‌وێت، نه‌ته‌وه‌کانی بێ وڵات له پێناو ئازادی و دیموکراسی ومافه‌ره‌واکانیاندا هه‌ولیان داوە وتێکۆشاون، له‌و بواره‌شدا سه‌رکه‌وتنی باشیان به ده‌ست هیناوه، به‌خۆشییه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا فه‌رهه‌نگی دیموکراسی خوازی له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان هێدی هێدی بلاو ده‌بێته‌وه و له هنێدیک وڵاتیشدا جێکه‌وتوه، که‌چی ولاتی ئێمه تاکو ئیستا هه‌ر به‌ده‌ست داگیرکه‌رانه‌وه ده‌ناڵێنێ و له سه‌ره‌تایترین ماف وئازادی خۆمان بێبه‌ش کراوین، داگیرکه‌رانی وڵاته‌که‌مان هه‌میشه له رێگه‌ی جۆراو جۆره‌وه بۆ تواندنه‌وه‌ی که‌لتورو ئاسیمیلاسیۆن کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌ولیان داوه، به هه‌مو جۆرێک رێگر له پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵی کورده‌واری به‌هه‌موو پێکهاته‌که‌یه‌وه، به‌تایبه‌ت کۆسپی سه‌ره‌کی بوون بۆ سه‌ر قشری لاوان که‌وه‌ک چالاکترین قشری هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک وهه‌روه‌ها سه‌رمایه‌ی دوارۆژی هه‌ر وڵاتێکیش ده‌ناسرێن، هه‌ر بۆیه هه‌مو پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌مان به‌تایبه‌ت لاوان له هه‌وڵ وتێکۆشاندان له پێناو رزگاری وسه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، له پێناو ژیان و گوزرانێکی باشتر، ڕۆژانه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بینین وده‌بیسین که‌کۆماری ئیسلامی چه‌نده که‌ندوکۆسپ ده‌خاته سه‌ر ڕێگای لاوان، شه‌پۆلی کوشتن وڕاپێچ کردنی لاوانی نیشمان په‌روه‌ر بۆ به‌ندیخانه‌کان به‌رده‌وامه، ڕۆژانه چه‌ندین خۆێندکاری له نێۆ زانکۆ و خۆێندنگاکاندا قۆڵبه‌ست ده‌کرێن وڕاپێچی سیاچاڵه‌کان ده‌کرێن، ده‌بینین که چۆن داگیرکه‌ران به تایبه‌ت ده‌زگای داپڵۆسێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به پلانی ئه‌نفالی سپی له گشت شار‌و ناوچه‌کاندا مه‌وادی مه‌ترسیداری وه‌ک موخه‌درات وده‌یان شێوه ماده‌ی دیکه‌ی بێهۆشکه‌ر له نێۆ لاوان‌دا بڵاو ده‌کاته‌وه، ئه‌مانه‌و ده‌یان پلانی شاراوه‌ی دیکه‌ی دوژمنانی ئازادی سیاسه‌تی ڕوون وئاشکرای دوژمنکارانه‌ی داگیرکه‌ران به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان ده‌سه‌لمێنن. داگیرکه‌ران ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه هزر و مێشکی لاوان بکۆژێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له ئاینده‌دا کۆمه‌ڵگایه کی مۆدێڕن بۆ گه‌له‌که‌یان دروست بکه‌ن، داگیرکه‌ران.
رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان به هه‌ست کردن به‌و هه‌موو زوڵم وسته‌م وناعه‌داڵه‌تییه، که له‌چه‌ن ده‌یه‌ی ڕابوردودا به‌رامبه‌ر به لاوانی کوردکراوه وئیستاش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌کرێت، بۆ خه‌بات به دژی ئه‌و پرۆسه‌ی له به‌یندانه‌ی کورد و هه‌روها بۆ له‌قاودانی ئه‌و پلانانه دامه‌زراندنی خۆی به ئه‌رکێکی زۆر پێویستی مێژووی زانی. رێکخراوی لاوانی سه‌ر به‌ستی کوردستان به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به بیرۆکه‌ی فه‌رهه‌نگی وزانستی وسیاسی خۆی، پارتی سه‌ربه‌ستی کوردستان به پارتێکی مودێڕن و پێشکه‌وتو ونزیک وهاوبیری خۆی ده‌زانێت، هه‌روه‌ها به ئاڵاهه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ناسێت، که ئه‌و پارته خه‌بات ده‌کات بۆ ده‌رکردنی داگیرکه‌ران له‌سه‌ر وڵاته وڵاته‌که‌مان ودامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی دیمۆکراتی کوردی له کوردستان. رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه که تاکه ڕێگا چاره بۆ ڕزگاری کوردستان له ده‌ستی داگیرکه‌ران خه‌باته له پێناو سه‌ربه‌خۆیی یه‌کجاری. ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، که وه‌ک ڕێکخراوێکی فه‌رهه‌نگی و زانستی ده‌ست به کار ده‌بێت، له هه‌مانکاتدا ناتوانیێ ته‌نها له چوارچیوه‌ی رێکخراوێکی سینفی دابڕاو له کۆمه‌ڵگای کوردستان بێت، ڕێکخراوی لاوان هه‌وڵده‌دا بۆ وه‌دی هێنانی ئامانجه سینفییه‌کانی لاوان، هه‌ر بۆیه رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی له چوارچیوه‌ی سیاسه‌ته‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستی، خه‌بات و تێکۆشانی سیاسی خۆی له پێناو وه‌دی هێنانی ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی لاوان ده‌ست پێده‌کات، بۆ ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه‌ش بانگێشه‌ی گشت لاوانی نیشتمان په‌روه‌ری کوردستان ده‌که‌ین، که له ده‌وری به‌رنامه و پرۆگرامی ڕێکخراوه‌که‌مان کۆببنه‌وه، با پێکه‌وه ده‌ست له‌نێۆ ده‌ست بۆ ڕزگاری گه‌له‌که‌مان و ئازادییه کانی لاوان هه‌وڵبده‌ین، با پێکه‌وه بتوانین ڕێکخراوێکی مۆدێرن بین بۆ پێش خستنی کۆمه‌ڵگاکه‌مان،
هه‌رشه‌کاوه بێت خه‌بات له پێناو کوردستانێکی ئازاد و دیمۆکرات و سه‌ربه‌خۆدا.
سه‌رکردایه‌تی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. پوشپه‌ڕی 2708 کوردی
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن


