ئا یا ئەو سیاسەتەی کە ئەوڕۆ سەرکردایەتی کورد لە کوردستانی باشور پێڕەوی لێ دەکات دەتوانێ لە داهاتوو دا زامنی ماف و ئازادیە ئینسانی و سیاسییەکانی کورد بکات؟
1ـ ئا یا ئەو سیاسەتەی کە ئەوڕۆ سەرکردایەتی کورد لە کوردستانی باشور پێڕەوی لێ دەکات دەتوانێ لە داهاتوو دا زامنی ماف و ئازادیە ئینسانی و سیاسییەکانی کورد بکات؟ یان دیسان لە بازنەی سیاسەتی وڵاتە ناوچەیی و زڵهێزەکان دا وون دە‌بێت؟، بە لە بەرچاو گرتنی مێژووی کورد و وڵاتە داگیر کەرەکانی کوردستان و سیاسەتی وڵاتانی ، کۆلۆنیالیسم و زڵهێزی جیهان کە هەر دەم لە بەر وەدەست هێنانی مەنافعی خۆیان لە مەسەلەی کورد وەک ئیمتیاز وەرگرتن لە وڵاتانی داگیر کەر کەڵکیان وەر گرتووە
بەڕێز کاک دۆکتۆر بۆرهان یاسین ، زۆر بە خێر هاتی بۆ مەڵپەری سەربەخۆ ، سەکۆی سەربەخۆ خوازەکان!
من چەند پرسیارێکم هەیە لە جەنابت هیوا دارم کە وڵامم بە پۆختەیی بدەیتەوە!
1ـ ئا یا ئەو سیاسەتەی کە ئەوڕۆ سەرکردایەتی کورد لە کوردستانی باشور پێڕەوی لێ دەکات دەتوانێ لە داهاتوو دا زامنی ماف و ئازادیە ئینسانی و سیاسییەکانی کورد بکات؟ یان دیسان لە بازنەی سیاسەتی وڵاتە ناوچەیی و زڵهێزەکان دا وون دە‌بێت؟، بە لە بەرچاو گرتنی مێژووی کورد و وڵاتە داگیر کەرەکانی کوردستان و سیاسەتی وڵاتانی ، کۆلۆنیالیسم و زڵهێزی جیهان کە هەر دەم لە بەر وەدەست هێنانی مەنافعی خۆیان لە مەسەلەی کورد وەک ئیمتیاز وەرگرتن لە وڵاتانی داگیر کەر کەڵکیان وەر گرتووە.
2ـ بە بیر و بۆچونی من و زۆر کەسی دی سیستمی دێمۆکراسی و فیدرالیزم هەر کام بۆ خۆیان فەرهەنگ و کەلتوری تاییبەت بە خۆیان هەیە لە تەقسیماتی ئیدار و ناوچەی یەکان دا، وە لەو شوێنانەی کە ئەو دوو سیستمانە دەیانهەوێ جێبکەون دە‌بێت پێشڕەفتی کەلتوری، فەرهەنگی، داب و نەریت و ئەو سیستمەی کە لە پێش دا لەو شوێنە حوکمی کردەوە لە بەر چاو بگیرێن وە حەتتا سیستمی کۆمەڵ ناسییەکەشی، بەلام ئەو دوو سیستمە لە هەر وڵاتێک دا یەکێکیان جێبکەوێت ئەوی دیش بە ئاسانی دەتوانێت جێبکەوێت چوکە لە زۆر بوار دا کەمێک بە زیادی و کەمێک بە کەمی وەک یەک دەچن هەر بۆیە لە زۆر بوار دا دەتوانن تەواو کەری یەک بن، بەڵام ئەمەشمان لە بیر نەچێت بۆ ئەوەی ئەو دوو سیستمە لە وڵاتێک یا لە ناوچەیەک جێبکەون دە‌بێت زەمینە سازی بۆ بکەن مەرحەلە بە مەرحەلە و قۆناغ بە قۆناغ، وە دە‌بێت کەلتوری خەڵکەکە و سیستمی کۆمەڵناسیی وڵاتەکە توانای هەزم کردنی ئەو دوو سیستمەی هەبێت بە لە بەر چاو گرتنی ئەو فاکتۆرانەی کە لە سەرەوە باسم کردن، من وەک خۆم لە گەڵ ئەوە دام کە هیچ کات سیستمی دیمۆکراسی بە شەڕ و زۆر جێناکەوێت، چونکە کەلتورت تایبەت بە خۆی هەیە کە دە‌بێت لە پێش دا جێبکەویت، وەک نەخۆشێک وایە کە پێویستی بە عەمەلیات هەبێت بەڵام بیانهەوێت بە دەرزی لێ دان چارەسەری نەخۆشییەکەی بکەن، پرسیارەکەی من لێرە دایە ، ئایا ئەو دوو سیستمە، دیمۆکراسی و فیدرالیزم کە لە چ لە پێش ڕژیمی بەعسی و پاش رۆخانی بەعس و ئیستاش سەرکردایەتی کورد لە باشووری کوردستان داوایان دەکردوو وە بە هێڵی سوور ناوی دەبەن ئیستاش هەر بەر دەوام پێشنیاری دەکەن کە لە ناو قەبیلە و خێڵەکان و لایەنە عێراقییەکانی دی بە کردەوە دژایەتیان کردووە بەڵام هەمیشە لە گفت‌و گۆکاندا باسی دەکەن، ئەگەر ئەو دوو سیستمە سەر نەکەوەێت بەو شێوەیەی کە ئەوان بیانهەوێت جێنەکەوێت، بەردەوام کۆسپی بهێننە سەر ڕێی و تا بێت کە حکومەتی ناوەند بە‌هێز تر بێت کۆسپی زۆرتر دەێتە سەر ڕێ، هەر وەها حکومەتی ئۆباماش وتی دە‌بێت کوردە کان داوای مافی خۆیان لە حکومەتی عێراق بکەن نەک لە حکومەتی ئەمریکا، لە پاش هەژدە ساڵ حکومەتی نیمجە سەربەخۆی کەم کەم دەسەڵاتی هەرێم کەم بکرێتەوە پاس هەژدە ساڵ درووشمی فیدرالیسم و یەکێتی خاکی عێراق کە دەرخواردی خەڵکی کوردستانی باشووریان دەدا ئەو کات دە‌بێت چی بکەن؟ و دەتوانن چیکەن؟ ئایا دێر نییە و کات بەسەر نەچووە؟ ئەم جار دەتوانن پاش ئیستراتێژییەکی شکستخواردوو بە دوای ئیستراتیژیکی دی دا بگەڕێن؟ ئایا دەتوان لەو کاتەش دا کە حکومەتی عێراق خۆی گرتووە ئەو سیاسەتە نوێە کە هیچ پشتیوانێکی نییە بیسەپێنن؟ هەر وەک لە سیاسەت دا وایە کە ئەگەر هێز و توانات هەبوو دەتوانی فکر و ئەندیشەی خۆت بسەپێنیت هەر جەند ڕەواش نەبێت. ئەو کات هەڵوێستی سەرکردایەتی کورد لە باشوور چی دە‌بێت ؟ ئایا خەڵک پشتیوانیان لێ دەکەن پاش ئەو هەموو گوندەڵییە؟ لە هەموو گرنگ تر ئایا باش نەبوو هەر لە ئەوەڵ دا داوای سەربەخۆی و دەوڵەتی کوردی بکەن؟ هەر چەند دووژمنانی ئەو فکرە زۆرن بەڵام خۆ قەد کەم ناکەن هەر ئەو دووژمنانەن کە لە ئیستا دا دژایەتی دەکەن ، لە داهاتووش دا هەر ئەمانەن.

3ـ کەرکوک دڵی کوردستانە و زۆر لە شۆڕش و بزتنەوەی کورد لە سەر کەرکوک شکستی هێناوە بە واتایەکی دی کەرکوک نەیهێشتووە بزوتنەوە کوردییەکان لە کوردستانی باشوور سەرکوتن بەدەست بهێنن چونکە هەمیشە وەک ناوچەیەکی ئیستراتیژیکی نێوی بردراوە و ساحیبی کانزای نەوتە کە هەمیسە بەرهەمەکەی دژ بە کورد بەکار هینراوە کەرکوک و بەشێکی دی لەو ناوچانەی کە بە دەست حکومەتی بەعسی رۆخاو دیمۆگرافیاکەی گۆراوە و جۆگرافیاکەی تێکدراوە ، هەر وەک ئاگاداری لە مادەیەکی دەستووری دا خۆی نوواندووە بە ناوی مادەی 140 سەرکردایەتی کوردستانی باشوور زۆر نەرمی نوواندووە لە بەرامبەر حکومەتی عێراق و ئەو هێزانەی کە دژی ئەوەن کە کەرکوک بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان وە شەقامی کوردی لە باشوور دژی ئەو سیاسەتەی حکومەتی هەرێم بوونە. کاتی بەسەر چوونی ئەو مادەیە جار ، دووجار نوێ کراوەتەوە هندێک لایەن باسی ئەوە دەکەن کە ئەو مادەیە کاتی بە سەر چووە بەلام سەرکردایەتی باشوور ئەو هەوڵە رەد دەکەنەوە ، لە لایەکی دی هندێک لە دەوڵەتە ئیقلیمیەکان هەمیشە بە ئاشکرا دژایەتی خۆیان بۆ مادەی 140 دەربڕییوە و داوایان کردوە کە چارەسەری ئەو مادەیە دە‌بێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دا بێت،. بە لە بەر چاو گرتنی مێژووی کورد لە باشوور لە گەل ئەو 2، 3 فاکتەی کە لە دەسپێکی ئەم پرسیارەم لە سەرەوە باسم کرد بە بیر و بۆچوونی جەنابت ئەگەر مادەی 140 جێبەجێ نەکرێت هەڵوێستی سەرکردایەتی کورد لە باشوور چی دە‌بێت؟ ئایا بێ دەنگ دەبن؟ یان هەڵوێستێک وەر دەگرن کە لە گەڵ ئیستراتیژیکی پێشوو دا نەگوونجێت؟بۆ دە‌بێت سەرکردایەتی کورد لە باشوورهەوڵ بدات بۆ ئەوەی کە زەمانەت بدات بە حکومەت ناوەندی کە لە عێراق جیا نابێتوە! بەڵام حکومەتی عێراق تەزمینی ئەو مافانەی کورد ناکات کە لە لایەن حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق لە کورد زەوتکراوە؟ پێت وا نییە ئەوە لاوازی سەرکردایەتی کورد لە باشوور نیشان دەدات؟
4ـ هەموو ئینسانەکان قابیلی هەڵەن، ئەوە مردووە کە هەڵە ناکات چونکە لە ڕەوتی پێشکەوتن دا نین، بەڵام گرنگ ئەوەیە کە ئەو ئینسانانە بتوانن بەشێک لەو هەڵانەی کە دووچاریان بوون ڕاستکەنەوە، سەرکردایەتی کوردیش دووچاری هندێک هەڵەی گەورە بوون کە بەشێک لە خاکەکەی خۆیان خستە ناو مادەیەکی نا ئەمنەوە تا ڕێفراندۆمی لە سەر بکرێت، دە‌بێت بڵێم هەڵەکان هەم سیاسی بوون هەم جۆگرافی وە هەم مێژووی لەوانەیە ببنە هۆی بچڕاندنی بەشێک لە خاکی نەتەوەو میللەتەکەمان، من پرسیار دەکەم کە ئایا بە بیر و بۆچوونی جەنابت کاتی ئەوە نەگەیشتووە کە سەرکردایەتی کورد بە خۆیان دا بچنەوە و ئەو هەڵانەی کە دووچاریان بوون ڕاستکەنەوە؟
5ـویلایەتی موسڵ لە مێژووی عێراق و کوردستان و تورکیە دا وەک ناوچەیەکی ئیستراتیژیک ئەژمار هاتوە و هەمیشە یەکێ لەو ناچە حەساسانە لە ناوچەکەبووە، یەكێ لەو ویلایەتە گرنگانەش بوو کە بووە هۆی دروست بوونی عێراقی ئەمڕۆ، وەک لە مێژووش دا وەک بەشێک لە خاکی کوردستان دێتە ئەژمار ، بەڵام تاکوو ئیستا سەرکردە سیاسیەکانی کورد لە باشوور گرنگی ئەوتۆیان بەو ویلایەتە نەداوە لە گەڵ ئەوەش دا گرووپە تووندڕەوەکانی ئەو ناچەیە هەمیشەهەوڵی ئەوەیان داوە کە کوردەکان لەو ناوچانە دوور بخەنەوە! هۆکاری بێ دەنگی و گرنگی نەدانی سەرکردایەتی کورد بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
6ـ ڕۆژهەلاتی نێوەڕاستی گەورە و بچووک ، دوور و نزیک (خاوەر) قاڕەی ئاسیا ،ئۆرووپا و ئەفریقا بەیەکەوە دەبەسێت، وە بە هۆی بوونی کانگای ژێر زەوی، هەڵکەوتی جۆگرافیای ،بوونی کەنداوی فارس ، چاڵەنەوتیەکانی قەفقاز و لە دایک بوونی ئایینە ئاسمانیە کان لەم ناچەیە دا وەک ئیقلیمێکی پڕ ئیستراتیژیک بە ئەژمار هاتووە وە جێ پێی وڵاتە زڵهێزەکان بووە، بەڵام لە پاس شەڕی جیهانی دووەم بە هۆی ئەوە کە هندێک لەو وڵاتانە لە شەر دا زەربەیان لێ کەوت کەم کەم ئەو ناوچەیان چۆڵ کرد تا لە کۆتایەکانی 1948 یەکێ لە سیناتۆرە دیمۆکرات خوازەکان لە ئامریکا بەرنامەی دیمۆکراتیزە کردنی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی هێنایە بەر باس ، نەتەوەی کوردیش وەک گەورەتەرین نەتەوەی بێ دەوڵەت لە سەر خاکی خۆی و لەم ناوچەیە دا درێژە بە ژیانی خۆی دەدات بە بێ مافە سیاسی و ئینسانیەکان، وە ڕۆژانە دەیان و سەدان لاوی ئەم نەتەوەیە لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەچنە بەندیخانەکانەوە بۆ ئەوە کە خوازیاری مافی ئینسانی و سیاسی خۆیان بوونە ،ئیستاش بە‌هێز تەرین وڵاتی جیهان بە درووشمی دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست هاتووەتە ناوچەکەو یەكێ لە سیستمە هەرە دیکتاتۆریەکانی ئەم ناچەیەی رۆخاندووە. بەشێکی زۆر لە مافەکانی ئێمە وەک کورد لە دیموکراتیزە کردنی ناوچەکە دایە، یانی ئەو شۆعارەی کە ئەمریکا هەڵی گرتووە وەک یەکێ لەئامانجە هەرە گرنگەکانی ئێمە دێتە ئەژمار، بە بیر و بۆچوونی جەنابت سەرکردایەتی کورد لە باشوور بە قەدری پێویست توانیوێتی لە کارتی بوونی هێزەکانی ئەمریکاو ئاڵۆزی عێراق و دیموکراتیزەکردنی ناوچەکە بۆ قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆی بە کار بهێنێت؟ ئەگەر نا ! بۆ؟
7ـ لە شاهنامەی فارسی دا لە گەورویەکانی کورد کەم کراوەتەوە و وەک قەبیلە ناوی بردراوە لە هندێک شوێندا بێ ڕێزیشی پێ کراوە، داستانی ئەفسانەی کاوەی ئاهنگەریان وەک لە دایک بوونی کورد و دەسپێکی دەسەڵاتی فارسی ناویان بردووە ، یانی کوردیان وەک یەکێ لە قەبیلە فارسەکان ناو دێر کردووە، جەنابت وەک کەسێک شارەزا لە مێژوو دا ئەو هەوڵانە چۆن دەبینیت؟ هەر چەند لە دووژمن دە‌بێت لەوە زیاتر چاوەڕێ بکەین، زۆر سپاست دەکەم کاک دۆکتۆر بورهان یاسین بۆ ئەو دەرفەتەی کە ڕەقساندت لە نزیکەوە پرسیارەکانت ئارەستە بکەم، هاشم موحەممەدی نۆروێژ
ڕێکه‌وتی پرسیارکردن: 2009-04-26 00:10:41
وه‌ڵام:
سڵاو كاكه هاشم
چاوه‌كه‌م فه‌رموو، هه‌وڵ ده‌ده‌م پرسياره‌كانت وه‌ڵامبده‌مه‌وه
وه‌ڵامى پرسيارى يه‌كه‌م:
من ده‌مێكه ترسم هه‌يه له‌وه‌ى سه‌ركردايه‌تى سياسى له باشوورى كوردستان به‌و فه‌لسه‌فه سياسيه‌ى كه په‌يرِه‌ويده‌كات، كه هێشتان هى باوه‌رِبوونه به‌وه‌ى كه له رێگه‌ى چوَكدانان دواى چوَكدانان ده‌خوازێ كوردستان به توندى بگه‌رِێنێته‌وه ناو قه‌فه‌سى عيراق، كورد له باچوور به‌ره‌و چاره‌نووسێكى ناديار ده‌بات. به باوه‌رِى من، ئه‌وه‌ى من پێيده‌بێژم ئه‌سيربوونى ئه‌و سه‌ركردايه‌تيه بوَ فكرى ئوَتوَنوَمى (واته ئوَتوَنوَميزم) به‌رپرسه له‌و حاڵه‌تى بنبه‌سته‌ى كه كورد له باشوورى كوردستان پێيگه‌يشتووه له‌گه‌ڵ به‌غدادا. به‌و مانايه‌ش نابێ هه‌موو شته‌كان (يا راستتر بڵێين شكسته‌كانى كورد) بده‌ينه پاڵ كوَلوَنياليزم و زلهێزه‌كان. . . دواى كه‌وتنى دكتاتوَر و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى عيراق كورد ده‌يتوانێ ئه‌وه بكاته داخوازێ كه به‌ڵێ له دامه‌زرانه‌وه‌ى عيراق ده‌بێ پرسبكرێ به كورد وه هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه داواكارى بزاڤى ريفرانده‌م بوو. له راستيدا كه‌سايه‌تيه‌كى وه‌ك ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى تێگه‌يشتنى زياترى پيشاندا له ئه‌و داواكاريه‌ى ريفرانده‌م له خودى سه‌رانى كورد كاتێك ئه‌و داواكاريه‌ى ريفرانده‌م گه‌يشته به‌رده‌م مه‌جليسى حوكم. . .
پرسيارى دوو و سێ وه‌كوو بوَچوونى خوَت ده‌خوێنمه‌وه
وه‌ڵامى پرسيارى چواره‌م:
وا ده‌زانم زوَر ده‌مێكه كاتى ئه‌وه هاتووه سه‌ركرده‌كان به خوَياندابچنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ناكه‌ن. ئه‌وانه‌ى به‌خوَداناچنه‌وه چه‌ند خه‌سله‌تێكيان تيايه كه ده‌كرێ له هه‌مانكاتدا ئه‌و خه‌سله‌تانه هوَى ئه‌و به‌خوَدانه‌چوونه‌وه‌يه بێت:
١) كاتێ مروَڤ ئاماده نيه به خوَيدا بچێته‌وه ئه‌وا دوو جار رێز بوَ مێژوو دانانێ: يه‌كێكيان بوَ ئه‌و مێژووه‌ى كه روويداوه وه ئه‌ويتريشيان ئه‌و مێژووه‌ى كه سبه‌ينێ ده‌نووسرێته‌وه. . . من له كاتى شه‌رِى خوَكوژى (كه پێيده‌بێژن شه‌رِى ناوه‌خوَ) ئه‌وه‌م جختكردوه‌وه كه به‌ڵێ ئه‌وانه شه‌رِى براكوژيان قه‌بوڵه و بگره وه‌ك ئاغاكانى جه‌نگ ئه‌و خوَكوژيه به‌رپاده‌كه‌ن و سه‌ركردايه‌تى ده‌كه‌ن ديسان دوو جار رێز بوَ مێژوو دانانێن: ١- ئه‌گه‌ر له رابردوودا ململانێكانى نێوان كورد خوَ به خوَ پشتشكێن بووه بوَ كورد وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ململانێيانه‌ش به‌شى گرنگ بووبن له مێژوومان و ئه‌و مێژووه ريزى بوَ دانه‌نرابێت و پێداچوونه‌وه‌ى بوَ نه‌كرابێ ئه‌وا ده‌بێ پشترِاست بين ئه‌م جوَره سه‌ركردانه ئاماده‌ى به‌خوَداچوونه‌وه نين وه نابن؛ ٢- له ترسى ئه‌وه‌دا نين كه مێژوو سبه‌ينێ چ بوَ ئه‌و براكوژى و نه‌ته‌وه كوژييه ده‌نووسێ. . .
٢) به‌خوَداچوونه‌وه ناكات چونكه حسێب بوَ ئيراده‌ى ئه‌و خه‌ڵكه ناكات كه سه‌ركردايه‌تيان ده‌كات.
٣) به‌خوَداچوونه‌وه سيفه‌تێكه ته‌نها له كولتورى ديموَكراسيدا جێگه‌يده‌بێته‌وه، به‌خوَداچوونه‌وه نه‌ك هه‌ر قه‌بووڵكردنى ره‌خنه‌يه به‌ڵكو به‌رِاشكاوى رخنه‌له‌خوَگرتنيشه.
وه‌ڵامى پرسيارى پێنجه‌م:
واپێده‌چێ يه‌كێك له هه‌ڵه هه‌ره گه‌وره‌كانى كه له بزاڤى سياسى باشوورى كوردستان له بيسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردووه‌وه واته هه‌ر له دامه‌زرانى ده‌وڵه‌تى عيراقه‌وه و دانى ويلايه‌تى موسڵ به عيراق (و بريتانياى مونته‌ديبه) له ساڵى ١٩٢٦ ئه‌وه بووه كه كورد هه‌ر زوو وازى له كێشه‌ى موسڵ هێناوه: له راستيدا به پله‌ى يه‌كه‌م كێشه‌ى ولايه‌تى موسڵ كێشه‌ى كورد بوو به‌ڵام هه‌ر زوو كورد خوَى قه‌بووڵيكرد كه ئه‌و كێشه‌يه كێشه‌ى ئه‌و نيه به‌ڵكو هى توركيا له لايه‌ك وه عيراق و بريتانيايه له لايه‌كى تره‌وه. ئه‌مه گه‌وره‌ترين پێزانين بوو وه دواتر رێگه‌خوَشكه‌ر بوو كه ئيتر دواجار كورد نه‌ك هه‌ر چاره‌نووسى ويلايه‌تى موسڵ به كێشه‌ى خوَى نه‌زانێ به‌ڵكو به شه‌رمنيه‌وه باسى شارى موسل و ده‌وروبه‌ريشى كردوه‌و ده‌كات. هه‌ر بوَ ئاگادارى خوَتان يه‌كێك له پێنج ته‌وسيه‌كانى كوَميسيوَنى كوَمه‌ڵه‌ى نه‌ته‌وه‌كان له ساڵى ١٩٢٥ ئه‌وه بوو كه ئه‌گه‌ر حوكم عاديلانه بێت ئه‌وا ولايه‌تى موسل ده‌بێ بدرێت به خه‌ڵكى ولايه‌ت كه ئه‌و كاته زوَربه‌ى كورد بوون.
له خستنه سه‌رى موسڵ (كه‌م يا زوَر، باشوورى كوردستان) بوَ سه‌ر عيراق ته‌نها ره‌چاوى ده‌وڵه‌مه‌ندى ئه‌و ناوچه‌يه به نه‌وت نه‌بوو به‌ڵكو هوَيه‌كى گرنگيش دروستكردنى هوسه‌نگ مه‌زهه‌بى بوو له ‘يراق (عيراق به باشوورى كوردستانه‌وه) چونكه به‌بێ ولايه‌تى موسل، شيعه له عيراق ده‌بوو به نزيكه‌ى ٩٠%ى دانيشتوانى عيراق به‌رامبه‌ر به ١٠% سوننه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش روويبدايه مانه‌وه‌ى به‌ريتانيا له عيراق مومكن نه‌ده‌بوو وه ده‌وڵه‌تى عيراقيش مومكن نه‌ده‌بوو. . .
وه‌ڵامى پرسيارى شه‌شه‌م و حه‌وته‌م:
له‌به‌ر كه‌مى كات هيوادارم بتوانم له ده‌رفه‌تێكى تردا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه. به‌ڵام له كتابى هه‌ره دواييم كه به ناوى عيراقى دواى سه‌ددام و چاره‌نووسى باشوورى كوردستان زوَر باس و خواسى تيايه به په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ پرسيارى ٦ و ٧. كتابه‌كه له ماڵپه‌رِه‌كه‌م به‌رچاوده‌كه‌وێت.
هه‌ر بژين، سه‌ركه‌وتوو بن
سوپاس بوَ پرسياره‌كانت

هاشم موحه‌ممه‌دی

2009-05-23 14:42:58
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن