مێژوو، ئێستا و داهاتووی زمانی کوردی !
هەروەک هەموانیش دەزانین یەکێ لە ئەو فاکتەرانەی کە مێژووی زمان دەردەخات ئەدەبی ئەو زمانەیە جا چ ئەدەبی نووسراوە و چ ئەدەبی شەفایی. زمانی کوردی لە ئەدەبی شەفاییدا یەکێ لە دەوڵەمەندترین زمانەکانی دنیایە و کێشی خۆماڵی هیجایی (بڕگەیی) بۆ ئەدەبی نووسراوەی ئەم زمانە، هێزوپێزی مێژووی زمانەکەمان بۆ دەردەخات. دیارە زمانی ئەدەبی کوردی لە مێژوودا بۆ خۆی ڕێ و رێبازی تایبەتی بووە و چاوی بە دەستی گەلانیترەوە نەبووە.
زۆربەی لە زۆری بیرمەندانی زمان و فەرهەنگ بەو بڕوایەن کە زمانی دایکی لە سەرەکیترین فاکتەرەکانی هۆوییەت و کەرامەتی ئینسانی مرۆڤە، و بەرگریکردن بە شێوەی رەسمی و نیوەڕەسمی لە فێربوونی زمانی زگماکی مرۆڤەکان دەبێتە هۆی بەدیهاتنی «جینۆسایدی فەرهەنگی» ئەو مرۆڤانە.
زمانی کوردی کە لە چەند وڵاتدا زمانی دووەمی ئەو وڵاتانەیە و هاوکات لە هەمووی وڵاتەکانیدا خەریکی جینۆساید کردنی ئەو زمانەن. زمانی کوردی ئەمڕۆکە پاشماوەی زمانێکی کۆنە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی جیهاندا. مەلەکوشوعەرای بەهار لە کتێبـی «سبک شناسی» خۆیدا نووسیویە: تاقمێک لە پسپۆڕان بەو ڕایەن گاتەی زەرتەشت بە زمانی مادی نووسراوە و تاقمێکیش دەڵێن زمانی کوردی کە لقێکە لە زمانە ئێرانیەکان پاشماوەی زمانی مادییە.
گزنفۆن ۴۰۰ ساڵی پێش زایین لە کتێبـی «بازگشت دە هەزار یوونانیدا» لە گەلی کورد و زمانی ئاخافتنیان ناوی بردووە و هاوکات لە کەتیبەکانی پاشاکانی ئاشووریدا لە خەڵکی «کوردۆ» ناو براوە.
تەبەری و ئێستەخریش باسیان لەسەر کوردۆ کردووە.
مینۆرسکی بەو ڕایەیە کە هەمووی زاراوەکانی کوردی لە زمانی پێوەری مادی سەرچاوەی گرتووە.
جیئیدمۆنز دەڵێ: بەپێی زانستە زمانەوانیی و جوغرافیاییەکان دەتوانین بڵێین زمانی کوردی نوێنەری زمانی مادی و سێهەمین دەسەڵاتی گەورەی رۆژهەڵاتە.

لە مێژوودا زمانی کوردی بەرهەمی بەرزی داوەتە دەستی زمانناسانەوە و لە بەشێک لە مێژوودا ئەم زمانە زمانی پێوەر بووە وەک سەردەمی مادەکان کە زمانی کوردی زمانێکی سیاسی دەوڵەتی ئەو سەردەمە بووە و لە رۆژهەڵاتی جیهاندا یەکێ لە زمانە گرینگەکان هەر خۆی بووە.
هەروەها لە بواری ئایینیشەوە لە مێژوودا ئەم زمان بەرهەمی خوڵقاندووە و داویەتیە دەستی خوێنەرەکانیەوە وەک بەشی گاتاکانی ئاوێستا و باسی ئەدەبیاتی ئایینی یارسان. ئیتر گۆرانیە رازاوە پڕمانا مێژووییە کوردییەکان باسی جیاوازی دەوێ.
زمانی کوردی بەهۆی چەند هۆکاری جیاوازجیاواز و پاش دەسەڵاتی مادی تا نزیکی مردنی زمان چوو. بەڵام سپاس بۆ هەوڵی شاعیرانی کۆنی کورد وەک: خانی و جەزیری و بێسارانی و سەیدی و خانای قوبادی و نالی و مەولەوی، زمانی کوردی و چەرخەکانی زانستیانەی دووبارە کەوتەوە گەڕ و هێزوپێزێکی تایبەتی وەخۆ گرتەوە، بەتایبەت شاکارانێ وەکوو مەم و زین خانی ـ خەسرەو و شیرین خانای قوبادی، زمانی کوردیان بەرەو ئاسۆی خۆی نزیک کردەوە. هەوڵ و تێکۆشانی ئەدیب و شاعیرانی کورد دەورێکی گرینگی لەسەر زمانی زگماکی کوردی داناوە و هەر ئەو هەوڵ و تێکۆشانانە بوو کە بوو بەهۆی پەرەسەندنی زمانی کوردییەوە. لە ئێستای زمانی کوردیدا و بەهۆی ئەوەی کورد بن دەست بووە و ئیزن نەدراوە زمانەکەی پەرە پێ بدات لە ناوچەی خۆیدا و بۆیە رووی کردۆتە وڵاتە پێشکەوتووەکانی دنیا و ئێستا کە دەبینی کورد لە زۆربەی وڵاتانی دنیادا جەماوەرێکی زۆریان وەخۆ گرتووە، وەک لە وڵاتانی: سوید، سویسرا، نەمسا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسە و ئینگلیز و…، هۆی ئەم پەنابەریەش یان هۆکارێکی ئیشیەیان سیاسی. کورد لە وڵاتی خۆی وەکوو شارومەندێکی پلەی دوو سەیری ئەکرێ و هەر ئەمە دەبێتە هۆی بەدیهاتنی NGO گەلێکی کوردییەوە و بە دەرکردنی گۆڤار و رۆژنامە و بڵاوکردنەوەی بەرنامەی رادیۆی و تەلەفیزیۆنی بە دوو زمانی کوردی و زمانی ئەو وڵاتەی کە کوردی وەخۆ گرتووە بووەتە هۆی ئەوەی کە پسپۆڕانی گەلانیتر لە کورد و زمان و مافی زۆرتر تێبگەن و تا ئەو رادەیەش کە زمانی کوردی لەم چەند مانگەی پێشووەدا کۆدی خوارد و وەک هەموو زمانە زیندووەکانی دنیا کۆدی تایبەتی خۆی هەیە هاوکات بەهۆی دەسەڵاتی ئەمڕۆکەی بەشێکی کوردستان، زمانی کوردی خەریکە خۆی بە گەلانی جیهان دەناسێنێت.
ئیتر ئەمڕۆ زمان هەروەکوو زیندەوەرێک بەرەوپێش دەڕوات و دەبێ هەروەک زیندەوەرەکان هەوڵ بدات زیندوو بمێنێ و ناخۆشیەکانی بسڕێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ لە ڕابردووی خۆی کەڵک وەربگرێ و ئەزموون وەدەست بهێنێ تاکوو بتوانێ ئەو دەورە بەرز و ئەستوورەی کە هەیبووە وەدەستی بهێنێتەوە جا لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئاوڕێک بدەینەوە سەر بارودۆخی سیاسی زمانی کوردی لە ناوچە کوردنشینەکان:
۱٫ کوردستانی عێراق: بە پێچەوانەی ئەو هەموو ئەنفال کردن و جینۆوسایدکردنەی گەلی کورد لە لایەن تاقمی بەعسیەوە، زمانی کوردی لەم ناوچەیە زۆر باشتر و بەپێزتر توانیوە خۆی بدۆزێتەوە و هەر لە چل و پەنجاکانەوە وەکوو بەشێک لە زانستگاکانی بەغدا و هەولێر و سلێمانیدا دانراوە و مامۆستایانێکی زۆری پەروەردە کردووە و ئەوانیش زۆر خزمەتیان بەم زمانە کردووە و پەرەیان داوە و پتەویان کردووە و ئەم ڕەوتە پاش دەسەڵات پەیداکردنی لایەنە سیاسیە کوردەکان (پارتی، یەکیەتی) لە ساڵی ۱۹۹۰ هێزێکی چەند بەرابەری گرت و زانستگاکان زانستیانەتر بوونەوە و بەتایبەت خوێندن بۆ منداڵان هەر لە سەرەتاوە بوو بە کوردی و ئیتر منداڵی کورد بە زمانی دایکی خۆی لە قوتابخانەدا وانەی پێی گوترا و کوردانی ئەو بەشە هەر خێرا کتێبیان بۆ قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندییەکان دانا و ساڵ لە دوای ساڵیش کتێبەکانیان باشتر و ڕازاوەتر کردەوە و کوردستان پاش ساڵانێکی زۆر خۆی بوو بە خاوەنی زمانەکەی خۆی و بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانی دەسەڵات کەوتە دەستی و ئەمە لە دەوری بیست ساڵدایە زمانی کوردی لەو بەشەدا رۆژ لە دوای رۆژ بەرز و بەهێزتر دەبێ. هاوکات هەوڵ و تێکۆشانی چاپخانەکان و شوێنە زانستیەکان و کۆڕی زانیاری کورد لە هەولێریش دەبێ لەبەر چاو بگیردرێ ئەمڕۆ چاپخانەکانی ئاراس، سەردەم، دانسقە و… لە رۆژدا بە دەیان کتێبـی کوردی چاپ دەکەن و دەیخەنە ناو کتێبخانە کوردییەکانەوە و بۆ ناوچە کوردنشینەکانیتریش دەنێردرێن.
لە هەمان کاتدا رولی شاعیر و نووسەرە گەورەکانی ئەم دەڤەرەش بۆ زمانی کوردی زۆر لەبەر چاو و دیارە، کەسانێ وەک شێرکۆ ـ سابیر، بەختیار عەلی، هەڵمەت، پەشێو، خەمبار و سەدان نووسەریتر تیشکی ئەم بیرەیان تیژتر کردۆتەوە و وشەی نامۆیان بۆ زمانی کوردی بۆ کورد نەهێشتۆتەوە تا رادەیەک ئەم بەشە لەم ساڵانەدا باش کاری کردووە کە توانی بەهۆی بەرهەمی ئەدەبی بەرز و کتێبـی زانستی پڕەوە زمانی کوردی بباتە ریزی بەهێزترین زمانە زیندووەکانی دنیاوە و هاوکات بووەتە شوێنێ بۆ دەربڕینی بیروڕای نووسەر و شاعیر و رووناکبیری ناوچە کوردنشینەکانیتر.
۲٫ کوردستانی تورکیا: ئەم بەشەمان لە سەردەمی خالیەییەکاندا زۆر بەهێز و توانا بوو و هاوکات توانی بە جوانی لەسەر زمانیش کاریگەری هەبێ و زمانی کوردی لەو دەمانەدا و بە بۆنەی ئەدەبیات و زانستی بەرزی ئەدیبان و زانایانەوە توانی تەنانەت شاکاری ئەدەبی کوردیش بخوڵقێنێ و شاکارێ کە وەک شانامەی فیردەوسی و ئۆدیسەی هۆمەر دەمێنێتەوە (مەم و زین). بەڵام دوایی وردەوردە ئەم بەشەمان کەم هێز دەبێتەوە و پاش دەسەڵاتی کەماڵ ئەتاتورک کورد زۆر لاواز دەکرێتەوە و بە ناوی، تورکی کێوی ناویان لێ دەبرێ و بایەخ بە کولتوور و زمانیان نادرێ و کزی و لاوازی زمان دەگاتە ئەو پەڕی خۆی، بەڵام پاش چەند شۆڕشی مەزنی کوردی لەوێ وردەوردە کوردەکان هەستیان بە دەوری بەرزی زمان کرد و داواکاری و ویستیان بوو بە ئەوەی تا دەوڵەتی تورک بایەخ بدات بە زمانیان وەک مافێکی مرۆڤانە، دەستەی تورکیش لەم چەند ساڵەدا و بەهۆی گوشاری یەکیەتی ئەورووپاوە کە تورکیا دەیەویست بڕواتە ناو ئەو جەرگەوە بایەخی زۆرتر درا بە زمانی کوردی و لە زانستگاکانی تورکیادا زمانی کوردی وەکوو بەشێک بۆ خوێندکاران کرایەوە و تا رادەیەکی زۆریش بۆ تورکەکان باش بوو و دەسەڵاتدارانی تورکیش دانیان بەو خێر و بەهرەیە دانا کە پەرەدان بە زمانی کوردی چەندەیانی یارمەتی داوە و ئێستاش زمانی کوردی لەو بەشەدا رۆژ لەدوای رۆژ بەهێزتر دەبێ و خۆی دەنوێنێ و بە سەدان گۆڤاری کوردیش لەوێ دەردەچێ و پاڵپشتی دەکەن لەو حەرەکەتەی زمان و گەشەدارتری دەکەن. بەشی پەرەی زمانی لە کوردستانی تورکیا لەم سەردەمەدا زۆر باش بەرەوپێش چووە و پاش کوردستانی عێراق لە پلەی دووەم دایە.
۳٫ کوردستانی ئێران: ئەگەرچی زمانی کوردی یەکێکە لە زمانە هیند و ئێرانیەکان و کولتوور و فەرهەنگ و زمانی کوردی لەسەر بنچینە و بنەڕەتی کولتوور و فەرهەنگ و زمانە ئێرانیەکان کاریگەری زۆری هەبووە و وەک گوتمان سەردەمێک ئەم زمانە لە ئێراندا زمانی پێوەر و میعیاری ئێران بووە و دەبوای ئێران لە هەنووکەدا ناوەندی پەرەی زمانی کوردی بوایە، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی لە قانوونی ئەساسیدا بە چڕوپڕی ئاماژە کراوە بەوەی کە دەبێ هەر نەتەوەیەک لە سەرەتاوە بە زمانی زگماکی خۆی بخوێنێ و بنووسێ بەڵام بەداخەوە جگە لەوەی ئیزن نەدراوە لە سەرەتاوە بخوێندرێ و تازە پارلەمانیش کە لە سەردەمی دەسەڵاتی خاتەمیدا دەنگی دا بەوەی تا زمانی کوردی لە زانستگای کوردستاندابمەزرێت بەڵام بەداخەوە هیچ کارێ نەکرا. هاوکات رۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانیش یەک لە دوای یەک بەستران و ئیزنیان پەیدا نەکرد خۆ بنوێنن و تەنانەت ئەو کتێبانەش کە پێشتر ئیزنیان پەیدا کردبوو چاپ ببن ئیزنی چاپی دووبارەیان پێی نەدرایەوە و لەڕاستیدا ئەم مافەی کوردیش جارێکیتر لە بیرەوە چوو، دەبێ بوترێ وەنەبێ لە سەردەمی پالەویدا باروودۆخی زمانی کوردی باشتر بووبێ، لەو سەردەمەدا تەنانەت کەس حەقی نەبوو کتێبـی کوردیش بخوێنێ، هەر ئەوەندەش ئینتیزار دەڕۆیشت لەو دەسەڵاتە دیکتاتۆریەی سیستەمی پاشایەتیە بەڵام لەم چاخەدا کە کۆماری ئیسلامی ئێران نوێنەر و ئاڵاهەڵگری ئایین و مرۆڤایەتیە چاوەڕوانی زۆر نزیک هەیە لە بەرپرسان.
کورد لە هەرکوێ جیهاندا بێت رێز و حورمەتێکی بەرزی بۆ ئاو و خاک و هەرێمی ئێران هەیە و لە چاخەکانی مێژووشدا ئەم وەفادارییەی سەلماندووە و پاراستنی سنوورەکانی ئێران هەر وەئەستۆی کوردەوە بووە. جا ئێمەی کوردیش لە هەر بەشێکی ئەم جیهانە خڕوپان و بەرینەدا بین لە هەر وڵاتێکیتری دنیا زۆرتر چاوەڕوانی گەورەیێکین کە لە ئێرانەوە وەدەستی بهێنین.
۴٫ کوردستانی سووریا: ئای لەو کوردە بێچارانە، بە دەستی تاقمی بەعسی سووریاوە چەندە ئازار دەبینن و چەندە گیروگرفتی ژیانیان هەیە، ئەم کوردانەی کە تەنانەت نابێ لە ناو پێناسەکانیاندا باسی کوردبوونیان بکرێ و کەسێ ئەگەر باوەڕی بە کوردبوون بوو ناتوانێ پێناسەی هەبێ و چ بگات بەوەی بتوانێ زمانی خۆی پەرەپێبدات و وەک وانە لە قوتابخانە و زانستگاکاندا بیخوێنێ. دەبێ ڕابگەیەندرێت بە پێچەوانەی ئەو گیروگرفتانەوە، لایەن و حیزبەکوردییەکانی سووریا هەوڵی زۆریان بۆ پەرەی زمانی کوردی داوە و زۆریش سەرکەوتوو بوون و تاقمی سووریش دەبێ ڕۆژێ لە ڕێ ناچارییەوە دان بە مافی کورد دابنێن.
۵٫ کوردەکانی دانیشتووی وڵاتانیتر: ئەم کوردانەش لەبەر ئەوەی زۆرتر لە وڵاتی پێشکەوتوو دان زۆربە باش و بێ غەدر زمانی کوردیان پەرە داوە و تەنانەت ئەو وڵاتانە لە زانستگاکانیاندا بەشی کوردیان هەیە وەک کانادا، ئینگلیز، ئەمریکا و فەڕەنسە و…
زمانی کوردی لەبەردەم فەرهەنگی جیهاندا:
ئەمڕۆ ئیتر زمانی کوردی زمانێکی نێونەتەوەییە و هەمووی گەلانی ئازادیخوازی جیهان دەیناسن و ریزی دەگرن و بەرهەمە ئەدەبیەکانی بە چڕوپڕی دەخوێننەوە لە فستیواڵ و کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا یادی دەکەن و خەڵات دەدەن بە خاوەن بەرهەمە کوردییەکان و کە زمانێکیش کۆدی نێونەتەوەیی خوارد هیچ هێزێک ناتوانێ بیمرێنێت و هەر نەتەوەیەکیش بیەوێ سووکایەتی پێ بکات تەنیا خۆی سووک دەبێ و کارەکەی پێچەوانەی بیرەکەی دەبێتەوە و خۆی دەباتە ناو گێجاوێکی نالەباری غەدر لە خۆوە، لەم سەردەمەدا هیچ نەتەوەیەک حەزی لێ نیە غەدر لە زمانی نەتەوەیەکیتر بکات، تەنیا تاقمێکی کەمی دەسەڵاتدارانن لەسەر ئەم باوەڕەن و خۆشیان دەزانن بیروباوەڕەکەیان لەسەر ئاو بنیان ناوە و ناتوانن سەرکەوتوو بن.
باس لەسەر زمانی کوردی کاری زۆری دەوێ و تاقمێ گیروگرفتمان هێنایەوە و هەر زمانێک هەم گیروگرفتی ناوەکی و هەم گیروگرفتی دەرەکی هەیە کە ئێمە لێرەدا تەنیا دەستمان نایە سەر چەند گیروگرفتی دەرەکیەوە و بەس هیوادارم دەسەڵاتداران لە پارچەکانی کوردستاندا کارێکی وەها بکەن کە ئێمەی کورد بۆ زمانی زگماکیمان تەنیا گیروگرفتی ناوەکیمان هەبێ و بەس
ئەوان چ بیانەوێ و چ نەیانەوێ هەروا دەبێ.

لەلایەن سهنــــــــگهر نوسراوە

2010-03-09 14:04:33
دهربارهی ئێمه
پێوهندی گرتن