پیرۆزبێت ٨ مارش ڕۆژی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ژنان. سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
هه‌موو ژنانی جیهان له ٨ مارش به خۆشییه‌وه به پێشوازی ئه‌و ڕۆژه گرنگه‌وه ده‌ڕۆن و ئه‌و یاده پیرۆز ده‌که‌ن، به‌ڵام ژنانی وڵاتداگیرکراوی کوردستان له به‌ر نه‌بوونی وڵات و داگیرکراوی خاک و زێدمان و زاڵبوونی فه‌رهه‌نگی پیاوسالاری، مخابن وه‌ک پێویست ناتوانن پێشوازی له‌و ڕۆژه گرنگه بکه‌ن.

ژنانی كورد له ڕۆژهه ڵاتی كوردستان نه‌ك ته‌نها بوونه‌ته قوربانی پیاوسالاری، به‌ڵكو له ژێر یاساكانی كۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر ده چه وسێنه وه، به‌داخه وه ڕۆژانه ده‌یان كیژ و ژنی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به مه‌به ستی به ده‌ستهێنانی سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانیان که هه‌ڵویست له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌گرن ڕاپێچی به‌ندیخانه‌کان ده‌کرێن، و به مه‌رگ و به‌ندی درێژخایه‌ن سزا ده‌درێن.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت ژنانی جیهان به گشتیی و ژنانی کوردستان به تایبه‌ت ده‌کات. پارتیمان به‌ڵێنی خه‌باتی به‌رده‌وام به ژنانی کوردستان ده‌ده‌ین که تا سه‌ربه‌خۆیی وڵات و سه‌ربه‌ستیی وسه‌رفرازی گشت چین وتۆێژه‌کانی گه‌لمان و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان ژنان به گشتی کۆڵناده‌ین.
به‌و هیوایه له کوردستانێکی ئازاد‌و دیمۆکرات و سیکولاردا ژنانی کوردستانیش وه‌ک گشت ژنانی جیهان ساڵانه به شکۆوه پێشوازی له هه‌شتی مارش بکه‌ن، و له‌و ڕۆژه‌دا پرۆژه‌ی گرنگ بۆ خزمه‌ت به ژنانی کوردستان بخه‌نه گه‌ڕه‌وه.
جارێکی دیکه پیرۆز بێت هه‌شت مارش له گشت ژنانی کوردستان و جیهان.
سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
www.psk2006.org

سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

2010-03-07 19:43:34
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن