لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان






بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی ژنان! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

بە یاننامە ی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان لە مە ڕ دە ست بە سە ر ڕاگرتنی کاناڵی رۆژ تی ڤی و دارایەکانی.! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 28 ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

بە یاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 2ی ڕێبەبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان پیرۆز باری ئارەستەی مەسیحیەکانی کوردستان وجیهان دەکات ! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

هه‌ڵسه‌نگاندنێک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و بیری لیبرالیزم زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

چاوه‌ڕوانیه‌کی دڵخۆشکه‌رانه‌ له‌ کۆنگره‌ی ١ پارتێکی سه‌رده‌مییانه‌، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان ، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی لاوان زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

فه رموون له گه ڵ وڵامی ئه و پرسیارانه ی که وه ک مێوان له مه ڵپه ڕی سه ربه خۆ دا ئاڕه سته ی کاک هاشم موحه موحه‌ممه‌دی سه‌رۆکی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه ربه ستی کوردستان،تان کرد. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان له فستیڤاڵی ‌ ڤێستبی مۆتاک له‌ نۆروێژ به‌ جلوبه‌گی کوردیه‌وه‌ به‌شداریان کرد! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

ئا یا ئەو سیاسەتەی کە ئەوڕۆ سەرکردایەتی کورد لە کوردستانی باشور پێڕەوی لێ دەکات دەتوانێ لە داهاتوو دا زامنی ماف و ئازادیە ئینسانی و سیاسییەکانی کورد بکات؟ زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

کاک هاشم موحەممه‌دی سه‌رۆکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته‌ میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌مه‌ڕ زیاد له‌ ٣ ساڵ چاوه‌ڕوانی له‌ بێ وڵامی کۆمیته‌ی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

وتوێژی ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک هاشم موحه‌مه‌دی، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

lawan

بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 28 ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان!

کوردستانیانی خۆشەویست، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی سەربەستی کوردستان، بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان پارتی سەربەستی کوردستان، لە لایەن ئەندامان ، لایەنگران و دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان پڕ بە دڵ ئەم ڕۆژە مێژوییە لە ئێوە، خۆمان و خەڵکی بە شەرەفی کوردستان پیرۆز دەکەین

بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 28 ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان!.
کوردستانیانی خۆشەویست، ئەندامان و لایەنگرانی پارتی سەربەستی کوردستان، بە بۆنەی چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتەکەتان پارتی سەربەستی کوردستان، لە لایەن ئەندامان ، لایەنگران و دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان پڕ بە دڵ ئەم ڕۆژە مێژوییە لە ئێوە، خۆمان و خەڵکی بە شەرەفی کوردستان پیرۆز دەکەین.
بەڕێزان دامەزراندنی پ.س.ک لە میژووی هاوچەرخی خەباتی نەتەوەکەمان بۆ گەیشتن بە ئازادی مافی نەتەوایەتی گرنگییەکی مێژوویی هەیە، چونکو هاو کات بوو لە گەڵ دابڕان و لە یەکترازانی پارتەکانی تری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و توانی گڕی خەبات و تێکۆشان بەتینتر بکات و جرۆیی هۆمێد لە نێو دڵی خەڵکی کوردستان دا بچێنێت و زیند بکاتەوە. لە لایەکی تریشەوە ئەو پارتە وەک حیزبێکی نوێی نەتەوەی هەنگاوی هەڵنایە نێو گۆڕەپانی خەبات و تێکۆشانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوەش بە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی و بڵاو کردنەوەی بیری سەربەستی و هەوڵدان بۆ جێگیرکردنی کەلتورێکی نەتەوەی لە کوردستان دا، کە هەر دەم سیاسەتی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هەوڵدان بۆ تواندنەو و ئاسیمیلە کردندی ئەو کەلتورە بووە.
بەڕێزان ئەم پارتە لە نێو ئەم چوار ساڵە کورتەی تەمەنی دا زۆر هەنگاوی نەتەوەی هەڵناوتە پێشەوە و لەو پێناوەش دا چەندین جار لە گەڵ سیاسەتمەدارە ناسراوەکانی وڵاتانی ئۆرووپایی و ئەمریکایی دا کۆبوونەوۆی ساز کردووە، هەروەها چەندین جاریش بۆ ئەو مەبەستە سەردانی پەرلەمانی یەکیتی ئۆرووپا، کانادا و وڵاتانی تر کردووە. سەرکردایەتی پ.س.ک هەمیشە وەک هێزێکی چالاک و ئەکتیڤ کە توانیوێتی لە گەڵ نەتەوەکانی تری ناچەکە و جیهان پێوەندییەکی دیپلۆماسی باشی هەبێت، کە هاوپشتیوانی سیاسی بۆ موشکیلە نەتەوەیەکانی گەلەکەمان بدۆزێتەوە.
پارتی سەربەستی کوردستان تەنها پارتێکی کوردی و نەتەوەییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کە دوورە لە موشکیلە نێەخۆییەکان و لە دەرەوەی بازنەی ئەو موشکیلاتە هەوڵ بۆ ڕزگاری یەکجاری ، جێگیرکردنی کەلتوری دیموکراسی و پێکهێنانی سیستمی لیبڕالیسم لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەدات.
بەڕێزان ئەم پارتە لە ماوەی خەبات و تێکۆشانی دا لە هەوڵی بڵاو کردنەوە بیری سەربەخۆییخوازی و خەبات بۆ پێکهێنانی کوردستانێکی سەربەست و سەربەخۆ دا بووە، وە لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو دا یەکەمین کونگرەی خۆی بەست وە بە شێوەیەکی زۆر پێشکەوتوانە توانی ئەو قۆناغە ببڕێت و لەم کونگریە دا بۆ جارێکی تر پێداگیری لە سەر چڕکردنەوەی خەباتەکەمان بۆ ڕزگاری یەکجاری و پێکهێنانی کەلتورێکی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە . پارتی سەربەستی کوردستان تەنها پارتێکی رۆژهەڵاتیە کە درووشمی نەتەوەیی بەرز کردەوەتەوە و لە نێو بەرنامە و پێڕەوەی خۆی دا جێگیرکردووە وە بە شێوەیەکی زۆر بوێرانە خستووێتیە بواری جێبەجێ کردنەوە، ئەوەش دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە پ.س.ک و سیاسەت و درووشمەکانی تەنها ڕێگە چارەیە بۆ چارەسەر کردن و لە بەین بردنی موشکیلاتی نەتەوەیی و سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.
ئێمە لەم ڕۆژە پیرۆزە دا هاوپشتیوانی ڕێکخراوەکەمان، ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان کە هەڵقوڵاوی نێو درووشم و سیاسەتەکانی پارتی سەربەستی کوردستانە، بۆ ئەم پارتە دووپات دەکەینەوە و بڵێن لە گەڵ خۆمان و خەڵکی کوردستان نوێ دەکەینەوە کە تا گەیشتن بە ئامانجەکانی پ.س.ک دەست لەو خەباتە پیرۆزە هەڵنەگرین.
پیرۆز بێت28 ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان
نووسه‌ر
دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان
ڕێکه‌وتی بڵاو کردنه‌وه‌
2010-02-17 01:31:50

لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان






مالی خۆت ببینه‌ له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه‌.
http://www.wikimapia.org



فێربوونی زمانی کوردی






لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان

ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان