مزگـێنی!
ده‌چمه ســـــه‌ر به‌رزه چیای داڵاهۆ, بانگ ده‌كه‌م كوچك و زناری شاهۆ, نامه‌یــــــه‌ك هاتووه له قه‌ندیله‌وه‌یه, ئاهــــــی سارده و له دڵی دیله‌وه‌یه, خه‌م و فرمێسكی چیای سه‌ر به‌ته‌من, ئێسته شێواو و هه‌موو دڵ به خه‌مــــن
ده‌چمه ســـــه‌ر به‌رزه چیای داڵاهۆ
بانگ ده‌كه‌م كوچك و زناری شاهۆ
نامه‌یــــــه‌ك هاتووه له قه‌ندیله‌وه‌یه
ئاهــــــی سارده و له دڵی دیله‌وه‌یه
خه‌م و فرمێسكی چیای سه‌ر به‌ته‌من
ئێسته شێواو و هه‌موو دڵ به خه‌مــــن
ته‌ره‌غه جه‌رگی هه‌موو توێ توێ‌یه
مۆڵگه پاســــــــــداری دزێوی لێ‌یه
له رقی ده‌نگی سمـــی چاوشۆڕان
چاوی كانیاوی هه‌موو هه‌ڵچۆڕان
كه‌ژی چی؟ باخی به پیت و به‌ر بوون
ئه‌وده‌مه‌ی بۆ كوڕی كورد سه‌نگه‌ر بوون
بۆیه هه‌ر به‌رزه سه‌ری زمزیــــران
باوه‌شی كرده‌وه بۆ جیــــــا بیــــران
راپه‌ڕین رۆڵه‌یی كورد شێـــــرانه
قه‌ت له‌بیر ناچێ شه‌ڕی رێی بانه
دڵی پێشمه‌رگه له دوژمن پڕ بوو
شڕ بوو داگیركه‌ر و گشتی قڕ بوو
كوڕی كورد تا له چیا و سه‌رڕاو بوو
باوكه‌ڕۆی جاشی ژیاندۆڕاو بوو
كاك هه‌ژار نه‌یكردبا گیانبـــــازی
چیی ده‌كرد له‌شكره‌كه‌ی شیرازی؟
كه ده‌سی دایه تفه‌نگ شیوه‌سه‌ڵی
راپه‌ڕین ده‌شت و كه‌ژ و كۆ له‌گه‌ڵی
جاف و هه‌ورامی له لای كامیاران
نه‌ده‌ترســـا لــه تــه‌قــه‌ی تیرباران
گه‌نجی خۆڕاگری نێو شاری سنه
راپه‌ڕی و له‌شكری لێ دابوو دنه
مینبه‌ری خۆره، له سه‌ر بستـوویـه
خاكی پێی تاجی سه‌ری مێژوویه
كێ گه‌ره‌كیانه به‌ره‌و خـۆر بفــڕن
بـێــن و تیتــۆڵێ لــه‌وان دابــدڕن
لاوی خوێنگه‌رمی سنه و كرماشان
سه‌ری پاسداری ده‌برد بۆ ئاشان
هه‌ر له تۆڵه‌ی كوڕی كورد بوو شاپوور
مۆڵگه پاسداری ده‌كردن خاپوور
كه چه‌ك و ره‌ختی له خۆیدا "وه‌ستا"
ئاسمان ده‌ست و نه‌زه‌ر راوه‌ستا
رۆژی شه‌ڕ ،كاتێ ته‌قه‌ی بوو كێوگه‌رد
خۆی په‌نای بۆ وی ده‌برد داروبه‌رد
كه له ئاسمانی ده‌سوون شاخ سه‌ریان
خدره سوور غیره‌تی نابووه به‌ریان
ســه‌نگه‌رێكی كــه ئـه‌وی تێــدا بـوو
ده‌نگی بۆمباشی له لای وه‌ك با بوو
بازیار یاری خــدر بــوو لـه شـه‌ڕێ
ئێسته‌ش ئه‌و عیشقه به له‌شیا ده‌گه‌ڕێ
هه‌ر له‌سه‌ر پێیه چه‌كی، بــۆ تـۆڵه
با نه‌ڵێن سه‌نگه‌ری عه‌وڵا* چۆڵه
ده‌چمه گوندی قه‌ره‌گۆل دووراودوور
هه‌ر له گوێم دایه ته‌قه‌ی عه‌وڵا سوور
هاتبوون جاش و به‌سیـج وه‌ك كولله
جێـــژنی بـــوو تا نه‌بــڕابـوو گولله
چرچه تا نـێـره هه‌ڵۆی شامات بوو
زۆڵه كورد خۆشی له دڵیا قات بوو
كه په‌لاماری ده‌بردن هه‌مزه
كێوی قه‌ندیلی ده‌هێنا له‌رزه
له‌شه‌ڕی گورگ و چه‌قه‌ڵ دامه‌نگیر
ره‌وه پاســـــداری ده‌كـردن نێـچیــر
حه‌مه ئه‌سپۆغه له شه‌ڕدا جارێ
لووله تیــرباری ده‌هێنا خــوارێ
باڵه‌كی كاتـێ ده‌سـی دایه تفـه‌نگ
ره‌وه‌ز و كێوی ده‌هێنایه‌وه ده‌نگ
راپه‌ڕین وه‌ك هه‌ڵۆ مامه*و سه‌قزی
جاش هه‌ڵات غیره‌تی دابووی له كزی
تاوه‌كوو گوێی له گوڕه‌ی ئه‌فشین بوو
به‌شی جاش ترس و له‌جێ تۆپین بوو
كه په‌لاماری ده‌برد قۆیتاســـــی
زه‌نده‌قی چووبوو ئه‌وی ده‌یناسی
چووكه‌ڵی دێته‌وه نێو گوند و شار
ده‌نگی موزیكه له گوێیدا ره‌گبار
په‌ڕشه‌یی ماوه وه‌فاداری شه‌هید
هه‌ر له‌مه‌یدانه له‌گه‌ڵ خاڵه سه‌عید
هێزی پێشمه‌رگه له پێده‌شت و چیا
به وره و عیشق و ئه‌وینێ ده‌ژیا
جاش نه‌بوو هێز و وره‌ی بۆ شه‌ڕگه
زه‌نده‌قی چووبوو له به‌ر پێشمــه‌رگه
نیشتمان رۆڵه‌یی وای زۆر ماوه
دوژمنـی بـــــۆیه وه‌هـــا داماوه
ده‌بێ شانازی بكا، چون لاوی
ناترووكێنێ له فیشه‌ك، چاوی
چۆن نه‌كه‌م به‌و گه‌له‌وه شانــازی
لاوی هه‌ر سووره له‌سه‌ر گیانبازی
هه‌ر له‌سه‌ر پێیه له رێی كوردستان
چه‌كی سه‌رشانی خه‌یاڵ و كوێستان
شه‌وچرای رێگه‌یی عیشقی پێ یه
ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌نگی خه‌جی گوێ لێ‌یه
خه‌م مه‌خۆ خاكی ئه‌سیری كوردان
عیشقی تۆ ناچێ له بیری كوردان
رۆڵه كورد زۆره له رێتا گیانی
زۆر به‌خۆشییه‌وه بكا قوربانی
پێشه‌وا رێگه‌یه‌كی كێشاوه
پڕ له رێبواره هه‌تا كورد ماوه
رووڕه‌شیی پێده‌بڕێ ئاخری قه‌ل
دێته دی خه‌ونی شه‌هیدانی گه‌ل
ده‌چمه ســـــه‌ر به‌رزه چیای داڵاهۆ
بانگ ده‌كه‌م كوچك و زناری شاهۆ
نامه‌یــــــه‌ك هاتووه له قه‌ندیله‌وه‌یه
ئاهــــــی سارده و له دڵی دیله‌وه‌یه
خه‌م و فرمێسكی چیای سه‌ر به‌ته‌من
ئێسته شێواو و هه‌موو دڵ به خه‌مــــن
ته‌ره‌غه جه‌رگی هه‌موو توێ توێ‌یه
مۆڵگه پاســــــــــداری دزێوی لێ‌یه
له رقی ده‌نگی سمـــی چاوشۆڕان
چاوی كانیاوی هه‌موو هه‌ڵچۆڕان
كه‌ژی چی؟ باخی به پیت و به‌ر بوون
ئه‌وده‌مه‌ی بۆ كوڕی كورد سه‌نگه‌ر بوون
بۆیه هه‌ر به‌رزه سه‌ری زمزیــــران
باوه‌شی كرده‌وه بۆ جیــــــا بیــــران
راپه‌ڕین رۆڵه‌یی كورد شێـــــرانه
قه‌ت له‌بیر ناچێ شه‌ڕی رێی بانه
دڵی پێشمه‌رگه له دوژمن پڕ بوو
شڕ بوو داگیركه‌ر و گشتی قڕ بوو
كوڕی كورد تا له چیا و سه‌رڕاو بوو
باوكه‌ڕۆی جاشی ژیاندۆڕاو بوو
كاك هه‌ژار نه‌یكردبا گیانبـــــازی
چیی ده‌كرد له‌شكره‌كه‌ی شیرازی؟
كه ده‌سی دایه تفه‌نگ شیوه‌سه‌ڵی
راپه‌ڕین ده‌شت و كه‌ژ و كۆ له‌گه‌ڵی
جاف و هه‌ورامی له لای كامیاران
نه‌ده‌ترســـا لــه تــه‌قــه‌ی تیرباران
گه‌نجی خۆڕاگری نێو شاری سنه
راپه‌ڕی و له‌شكری لێ دابوو دنه
مینبه‌ری خۆره، له سه‌ر بستـوویـه
خاكی پێی تاجی سه‌ری مێژوویه
كێ گه‌ره‌كیانه به‌ره‌و خـۆر بفــڕن
بـێــن و تیتــۆڵێ لــه‌وان دابــدڕن
لاوی خوێنگه‌رمی سنه و كرماشان
سه‌ری پاسداری ده‌برد بۆ ئاشان
هه‌ر له تۆڵه‌ی كوڕی كورد بوو شاپوور
مۆڵگه پاسداری ده‌كردن خاپوور
كه چه‌ك و ره‌ختی له خۆیدا "وه‌ستا"
ئاسمان ده‌ست و نه‌زه‌ر راوه‌ستا
رۆژی شه‌ڕ ،كاتێ ته‌قه‌ی بوو كێوگه‌رد
خۆی په‌نای بۆ وی ده‌برد داروبه‌رد
كه له ئاسمانی ده‌سوون شاخ سه‌ریان
خدره سوور غیره‌تی نابووه به‌ریان
ســه‌نگه‌رێكی كــه ئـه‌وی تێــدا بـوو
ده‌نگی بۆمباشی له لای وه‌ك با بوو
بازیار یاری خــدر بــوو لـه شـه‌ڕێ
ئێسته‌ش ئه‌و عیشقه به له‌شیا ده‌گه‌ڕێ
هه‌ر له‌سه‌ر پێیه چه‌كی، بــۆ تـۆڵه
با نه‌ڵێن سه‌نگه‌ری عه‌وڵا* چۆڵه
ده‌چمه گوندی قه‌ره‌گۆل دووراودوور
هه‌ر له گوێم دایه ته‌قه‌ی عه‌وڵا سوور
هاتبوون جاش و به‌سیـج وه‌ك كولله
جێـــژنی بـــوو تا نه‌بــڕابـوو گولله
چرچه تا نـێـره هه‌ڵۆی شامات بوو
زۆڵه كورد خۆشی له دڵیا قات بوو
كه په‌لاماری ده‌بردن هه‌مزه
كێوی قه‌ندیلی ده‌هێنا له‌رزه
له‌شه‌ڕی گورگ و چه‌قه‌ڵ دامه‌نگیر
ره‌وه پاســـــداری ده‌كـردن نێـچیــر
حه‌مه ئه‌سپۆغه له شه‌ڕدا جارێ
لووله تیــرباری ده‌هێنا خــوارێ
باڵه‌كی كاتـێ ده‌سـی دایه تفـه‌نگ
ره‌وه‌ز و كێوی ده‌هێنایه‌وه ده‌نگ
راپه‌ڕین وه‌ك هه‌ڵۆ مامه*و سه‌قزی
جاش هه‌ڵات غیره‌تی دابووی له كزی
تاوه‌كوو گوێی له گوڕه‌ی ئه‌فشین بوو
به‌شی جاش ترس و له‌جێ تۆپین بوو
كه په‌لاماری ده‌برد قۆیتاســـــی
زه‌نده‌قی چووبوو ئه‌وی ده‌یناسی
چووكه‌ڵی دێته‌وه نێو گوند و شار
ده‌نگی موزیكه له گوێیدا ره‌گبار
په‌ڕشه‌یی ماوه وه‌فاداری شه‌هید
هه‌ر له‌مه‌یدانه له‌گه‌ڵ خاڵه سه‌عید
هێزی پێشمه‌رگه له پێده‌شت و چیا
به وره و عیشق و ئه‌وینێ ده‌ژیا
جاش نه‌بوو هێز و وره‌ی بۆ شه‌ڕگه
زه‌نده‌قی چووبوو له به‌ر پێشمــه‌رگه
نیشتمان رۆڵه‌یی وای زۆر ماوه
دوژمنـی بـــــۆیه وه‌هـــا داماوه
ده‌بێ شانازی بكا، چون لاوی
ناترووكێنێ له فیشه‌ك، چاوی
چۆن نه‌كه‌م به‌و گه‌له‌وه شانــازی
لاوی هه‌ر سووره له‌سه‌ر گیانبازی
هه‌ر له‌سه‌ر پێیه له رێی كوردستان
چه‌كی سه‌رشانی خه‌یاڵ و كوێستان
شه‌وچرای رێگه‌یی عیشقی پێ یه
ئه‌وكه‌سه‌ی ده‌نگی خه‌جی گوێ لێ‌یه
خه‌م مه‌خۆ خاكی ئه‌سیری كوردان
عیشقی تۆ ناچێ له بیری كوردان
رۆڵه كورد زۆره له رێتا گیانی
زۆر به‌خۆشییه‌وه بكا قوربانی
پێشه‌وا رێگه‌یه‌كی كێشاوه
پڕ له رێبواره هه‌تا كورد ماوه
رووڕه‌شیی پێده‌بڕێ ئاخری قه‌ل
دێته دی خه‌ونی شه‌هیدانی گه‌ل

ره‌سوڵ سوڵتانی

2010-02-13 13:12:28
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن


