تاسه، حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا!
تا ده‌ستی نه‌رم‌و نۆڵێ دادێنێ زولفی خاوی
بێ سێ‌و دوو دڵی من وه‌ک ڕاوچی ده‌چته‌ڕاوی
تا هه‌ڵدێ ڕۆژ له‌سیله‌ی دوو چاوی پڕ له‌گرشه‌ی
به‌خۆم نییه ده‌مکێشێ ده‌چم ده‌که‌ومه داوی
تا ده‌ستی نه‌رم‌و نۆڵێ دادێنێ زولفی خاوی
بێ سێ‌و دوو دڵی من وه‌ک ڕاوچی ده‌چته‌ڕاوی
تا هه‌ڵدێ ڕۆژ له‌سیله‌ی دوو چاوی پڕ له‌گرشه‌ی
به‌خۆم نییه ده‌مکێشێ ده‌چم ده‌که‌ومه داوی
تا ئاڵی لێوی جوانێک به پێکه‌نین ده‌پشکوێ
هۆشم له‌گه‌ڵ خۆ ده‌با بۆنی بزه‌ی گوڵاوی
وه‌ک وێنه‌کێشێ ته‌ڕده‌ست هه‌ستم ده‌پێکێ به‌ژنی
له‌تورت‌و جوانی گۆنای تا زولفی به‌ر بڵاوی
ئێستاش وه‌کوو جحیڵان هه‌ستم ده‌پێکێ ڕووی جوان
به‌ڵام هه‌زار مخابن نه‌مماوه گوردی لاوی
که‌چی سه‌ت شێعری دڵکێش نابێ به ماچی لێوێ
چبکه‌م له بۆ منی پیر ناێته ژوان گراوی
بێ سێ‌و دوو دڵی من وه‌ک ڕاوچی ده‌چته‌ڕاوی
تا هه‌ڵدێ ڕۆژ له‌سیله‌ی دوو چاوی پڕ له‌گرشه‌ی
به‌خۆم نییه ده‌مکێشێ ده‌چم ده‌که‌ومه داوی
تا ده‌ستی نه‌رم‌و نۆڵێ دادێنێ زولفی خاوی
بێ سێ‌و دوو دڵی من وه‌ک ڕاوچی ده‌چته‌ڕاوی
تا هه‌ڵدێ ڕۆژ له‌سیله‌ی دوو چاوی پڕ له‌گرشه‌ی
به‌خۆم نییه ده‌مکێشێ ده‌چم ده‌که‌ومه داوی
تا ئاڵی لێوی جوانێک به پێکه‌نین ده‌پشکوێ
هۆشم له‌گه‌ڵ خۆ ده‌با بۆنی بزه‌ی گوڵاوی
وه‌ک وێنه‌کێشێ ته‌ڕده‌ست هه‌ستم ده‌پێکێ به‌ژنی
له‌تورت‌و جوانی گۆنای تا زولفی به‌ر بڵاوی
ئێستاش وه‌کوو جحیڵان هه‌ستم ده‌پێکێ ڕووی جوان
به‌ڵام هه‌زار مخابن نه‌مماوه گوردی لاوی
که‌چی سه‌ت شێعری دڵکێش نابێ به ماچی لێوێ
چبکه‌م له بۆ منی پیر ناێته ژوان گراوی

حامیدڕه‌شیدی زه‌رزا. 4/2/2010سیدنی ئوسته‌ڕالیا،

2010-02-04 15:20:59
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن


