کاوه قاسمی کرماشانی ده‌سبه‌سه‌ر کرا
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له سه‌رکوت و گوشارانه‌ی که له به‌ره‌به‌ری 22ی رێبه‌ندان، رۆژی روخانی دیکتاتۆریی پاشایه‌تی، له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئازادیخوازانی ئێران و له پێشه‌وه‌ی هه‌موان ئازادیخوازانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کردووه...
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له سه‌رکوت و گوشارانه‌ی که له به‌ره‌به‌ری 22ی رێبه‌ندان، رۆژی روخانی دیکتاتۆریی پاشایه‌تی، له لایه‌ن هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئازادیخوازانی ئێران و له پێشه‌وه‌ی هه‌موان ئازادیخوازانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کردووه، رۆژی چوارشه‌ممه، 14ی رێبه‌ندان، کاوه قاسمی چالاکی مه‌ده‌نیی کورد ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
کاوه قاسمی له‌دایکبووی ره‌زبه‌ری 1363 له شاری کرماشانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کارناسی به‌شی مافناسی‌یه. ئه‌و ئه‌ندامی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیۆن ئیمزا، وته‌بێژی رێکخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤی کوردستان، ئه‌ندامی یه‌کێتیی دێموکراتیکی خوێندکارانی کورد، ئه‌ندامی رێکخراوی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ژیار و ئه‌ندامی رێکخراوی خوله‌کانی خویندکارانی ته‌حکیمی وه‌حده‌ته.
به وته‌ی کۆمیته‌ی هه‌واڵنێرانی مافی مرۆڤ، دایکی کاوه قاسمی ده‌سبه‌سه‌ر کرانی کوڕه‌که‌ی پشت‌راست کردۆته‌وه و هاوکات راشیگه‌یاندووه که کامپیۆتێره‌که‌یشی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی کۆماری ئیسلامیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.

سەرچاوە بۆرۆژهه‌ڵات http://www.4rojhelat.org

2010-02-03 21:54:20
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن