لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان






بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی ژنان! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

بە یاننامە ی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان لە مە ڕ دە ست بە سە ر ڕاگرتنی کاناڵی رۆژ تی ڤی و دارایەکانی.! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

بەیاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 28 ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی سەربەستی کوردستان! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

بە یاننامەی ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان سەبارەت بە 2ی ڕێبەبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

ڕێکخراوی لاوانی سەربەستی کوردستان پیرۆز باری ئارەستەی مەسیحیەکانی کوردستان وجیهان دەکات ! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

هه‌ڵسه‌نگاندنێک له‌سه‌ر کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و بیری لیبرالیزم زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

چاوه‌ڕوانیه‌کی دڵخۆشکه‌رانه‌ له‌ کۆنگره‌ی ١ پارتێکی سه‌رده‌مییانه‌، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

به‌یاننامه‌ی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان ، به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی لاوان زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

فه رموون له گه ڵ وڵامی ئه و پرسیارانه ی که وه ک مێوان له مه ڵپه ڕی سه ربه خۆ دا ئاڕه سته ی کاک هاشم موحه موحه‌ممه‌دی سه‌رۆکی گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه ربه ستی کوردستان،تان کرد. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

کۆمه‌ڵێک له‌ ئه‌ندامانی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان له فستیڤاڵی ‌ ڤێستبی مۆتاک له‌ نۆروێژ به‌ جلوبه‌گی کوردیه‌وه‌ به‌شداریان کرد! زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

ئا یا ئەو سیاسەتەی کە ئەوڕۆ سەرکردایەتی کورد لە کوردستانی باشور پێڕەوی لێ دەکات دەتوانێ لە داهاتوو دا زامنی ماف و ئازادیە ئینسانی و سیاسییەکانی کورد بکات؟ زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

کاک هاشم موحەممه‌دی سه‌رۆکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته‌ میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌مه‌ڕ زیاد له‌ ٣ ساڵ چاوه‌ڕوانی له‌ بێ وڵامی کۆمیته‌ی زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

وتوێژی ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک هاشم موحه‌مه‌دی، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. زیاتر بخوێنه‌وه‌ ...

lawan

بانگه‌وازی ژماره‌ ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن سه‌ربه‌ستی‌ تیڤی ه‌وه!‌

بانگه‌وازی ژماره‌ ١ - بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین له‌لایه‌ن "سه‌ربه‌ستی‌ تیڤی"ه‌وه‌
بانگه‌وازی ژماره‌ ١
بانگه‌واز بۆ شاره‌زایانی لۆگۆ و دیزاین
له‌لایه‌ن "سه‌ربه‌ستی‌ تیڤی"ه‌وه‌



کوردستانیانی ده‌ستڕه‌نگینی بواری دروستکردنی لۆگۆ و ئارم و دیزاین!
کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ییی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ماوه‌یه‌که‌ له‌ هه‌وڵی خستنه‌ڕێی کاناڵێکی فه‌رهه‌نگیی نه‌ته‌وه‌یین، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و کاناڵه‌وه‌ فه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌ن و بیری نه‌ته‌وه‌یی بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌مان بگوازینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بتوانین وه‌ک میوانێکی ڕۆحسووک، ئێواران میوانی ماڵه‌ کوردستانییه‌کان بین.
ئێمه‌ وه‌ک ده‌سته‌ی ئاماده‌کار و هه‌ڵسووڕێنه‌ر بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ گرنگه،‌ خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنین له‌ زۆر بواردا، یه‌کێک له‌و کارانه‌ی که‌ پێمان وایه‌ له‌ سه‌ره‌تای کارمانه‌وه‌ گرنگ ‌و پێویسته‌، دابینکردنی لۆگۆیه‌کی تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌و کاناڵه‌‌.
ئه‌مه‌ ده‌بێ لۆگۆیه‌ک بێت که‌ پێناسه‌ له‌ بیری نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییی گه‌له‌که‌مان بکات و بنوێنێ که‌ ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان خاوه‌نی که‌لتوور و ڕه‌سه‌نایه‌تیی خۆمانین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ له‌ هه‌موو ئێوه‌ که‌ له‌و بواره‌دا شاره‌زان، چ له‌ ناوخۆ و چ له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، داوا ده‌که‌ین هاوکاریمان بکه‌ن. هه‌ر جۆره‌ گه‌ڵاڵه‌ (طرح) و شێوازێکتان پێ باش بێت، بۆمان بنێرن.
ئێمه‌ پاش کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌کی به‌ده‌ستگه‌یشتوو، له‌ڕێی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی و هه‌روه‌ها له‌ڕێی (فه‌یسبووک facebook)ه‌وه‌، ده‌یانخه‌ینه‌ به‌رده‌ستی خه‌ڵکی خۆشه‌ویستی کوردستان و، ڕا و بۆچوونیان له‌و بواردا‌ وه‌رده‌گرین.

تکایه‌ بۆ دروستکردنی لۆگۆ، ئه‌م شێوه‌ نووسینه‌تان له‌یاد نه‌چیت:
سه‌ربه‌ستی تیڤی Serbesti-TV

به‌و ئیمه‌یله‌ی خواره‌وه‌ چاوه‌ڕوانی لۆگۆکانتانین:
http://www.serbesti.info/tv serbesti.tv@gmail.com

فه‌یس‌بووک: Telefziioni Serbesti


ڕێکه‌وتی ١١ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠٩ ی کوردی، 31.01.2010زاینی .
ده‌سته‌ی ئاماده‌کاری بۆ دابینکردنی سه‌ربه‌ستی تی‌ڤی



نووسه‌ر
سه‌ربه‌ستی‌ تیڤی"ه‌وه‌
ڕێکه‌وتی بڵاو کردنه‌وه‌
2010-02-01 20:26:47

لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان






مالی خۆت ببینه‌ له ڕێگه‌ی مانگی ده‌ستکرده‌وه‌.
http://www.wikimapia.org



فێربوونی زمانی کوردی






لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان

ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان