وتووێژی ڕۆژنامه‌ی بارزان له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان!
داوا له‌گشت هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ده‌کات، که کوردستانیبوون پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی بخه‌ن. هه‌وڵبده‌ن پێکه‌وه له ده‌وری چه‌ند خاڵێکی‌هاوبه‌ش کۆببنه‌وه، که بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه هاوبه‌شه‌وه له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانی ڕێژیمی ئێرانی داگیرکه‌ردا،له‌ئاست خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێست و بڕیاربن ...
وتووێژی ڕۆژنامه‌ی بارزان له‌گه‌ڵ عارف باوه‌جانی سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
پێکهێنانی هیدایه‌ت ژماره ١٥٠ لاپه‌ڕه‌ی ٤ ،
پ-له‌دواى خۆپيشاندانه مێژووييه‌كه‌ى رۆژى عاشوورا له شارى تاران كه گرتن و كوشتنى هه‌زاران هاوڵاتى لێكه‌وته‌وه له‌لايه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه توندوتيژييه‌كان سه‌رله‌نوێ سه‌ريان هه‌ڵدايه‌وه، زۆربه‌ى چاودێره سياسييه‌كان پێيان وايه كه ئێران دوو ده‌يه زياده كه به‌مشێوه‌يه تووشى قه‌يران نه‌هاتووه بۆيه ئێسته به‌مشێوه‌يه له‌به‌رده‌م راى گشتى جيهانى و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنى پرێستيژى نێوده‌وڵه‌تى رووبه‌رووى هاولآتيانى سڤيل ده‌بێته‌وه، ئێوه ئه‌م كردانه‌ى دوايى به چى شێوه‌يه‌ك هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
وڵام: ئه‌م ڕاپه‌ڕینه دواییه‌ی خه‌ڵک لای ئێمه‌گرنگیه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو، بۆیه هه‌ر له دووه‌م ڕۆژی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ڕێوڕه‌سمی عاشورادا، سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی به به‌په‌له‌ی به‌ست و، ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌و ئاکامه‌کانی تاوتوێکرد. ئێمه پێمانوایه که ڕاپه‌ڕینه‌کانی چه‌ند حه‌فته‌ی پێشووی تاران و شاره‌کانی ئێران جیاوازتره له ڕاپه‌ڕینه‌کانی پێشووتر. دیاره ناڕه‌زایی و ڕاپه‌ڕێنه‌کانی پێشوو که به شۆرشی سه‌وز ناسرا، بۆ پشتیوانی له شکستی هیندێک له ئاخونده‌کان له به‌ناو هه‌لبژاردنه‌کانی ئێران‌دا بوو. له ڕوانگه‌ی سه‌رکردایه‌تی ( پ س ک )ه‌وه، ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره که له ڕێوره‌سمی ئاینی عاشورادا ده‌ستیپێکرد، هاوشێوه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌کانی ساڵی ١٣٥٧ ی ئێرانه. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه هیچ لایه‌نێکی ئێرانی سه‌رپه‌ره‌ستی ناکات و ئێستاکه خه‌ڵک خۆیان ڕێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن و دروشمه‌کانیش گه‌یشتوونه‌ته ئاستێک که خه‌ڵک مه‌رگ بۆ نه‌مانی ڕێژیم ده‌نێرن و وێنه‌ی ڕێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌سوتێنن. که‌واته پێویست ناکات هیندێک لایه‌نی کوردی مۆرکی شۆرشی سه‌وزی لێبنێن که موسه‌وی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دیاریکرد،به‌ڵکو پێویسته ئێمه‌ی کورد باش بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه که شۆرشی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵک بۆ نه‌مان و ڕووخاندی گشتی ڕژیمه،نه‌ک ڕاپه‌رین و شۆرشیك که ته‌نها پشتیوانی له چه‌ند ئاخوندێک بکات.
پ-به‌برواى ئێوه به‌شداریكردنى كوردان له‌م بزوتنه‌وه‌يه‌دا تاچه‌ند پێويسته، به‌راى ئێوه كورد چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م وه‌زعه بكات باشه؟
وڵام: ئێمه پێمانوایه که نابێت کورد بۆ ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه ده‌ستپێشخه‌ر بێت، چوون دوژمنان وه‌ک هه‌میشه زۆر هه‌وڵده‌ده‌ن کوردستانیان بکوژن و سه‌رکوپیان بکه‌ن، هه‌میشه‌ش ئه‌وه‌مان دیوه که هه‌ر ڕاپه‌رینێک له کوردستان ڕوویدابێت له چ ئاستێک‌دا بووه و ئاکامه‌که‌شی به چی کۆتایی هاتووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران به دڕێژایی مێژوو هه‌ر جۆره ناڕه‌زایه‌تیه‌کی گه‌لی کوردیان له ڕۆژهه‌ڵات، به بیانووی دابه‌شکردنی ئێران و دزه‌کردن ده‌سه‌ڵاتی بیانی له ناوچه کوردنشینه‌کاندا، به هۆڤانه‌ترین (دڕندانه‌ترین) شێواز سه‌رکووت کردووه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیش له‌سه‌ر خاکی خۆی، به‌شداری ئه‌م ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی بکردایه که له تاران‌دا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌وا بێگومان ڕێژه‌ی بریندار‌و ده‌ستگیرکردن وکوژراوان له کوردستاندا، چه‌ند به‌رامبه‌ری تاران و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران ده‌بوو،چونکه ئه‌و کات ڕژیمی ئاخوندی،کوردستانی وه‌ک شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی به‌وته‌ی خۆی "دژه شۆرش و مۆنافقین "پێناسه ده‌کردو، به‌و بیانوویه‌وه، له لایه‌که‌وه ده‌ستیده‌کرد به کوشتن و خاپورکردنی به‌ربڵاوی خه‌ڵکی کورد و کوردستانی نیشتمان، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕادیکاڵانه‌تر هه‌وڵیده‌دا هه‌ستی ناسونالیستی ڕای گشتی و کۆمه‌ڵگا بجولێنێت که ئه‌نجامی ڕاپه‌رینه‌کان دابه‌شکردنی ئێرانی لێده‌که‌وێته‌وه‌و به‌و چه‌شنه‌وه خواست و ئامانجی سه‌ره‌کی ڕاپه‌ڕیوان که هه‌مان نه‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه به‌لارێدا ببات. بۆیه ئیمه پێمانوایه کاتێک پێویست ده‌کات خه‌ڵکی کوردستان به‌شداری بکه‌ن، که ڕاپه‌ڕین بۆ نه‌مانی ڕیژیم له سه‌رتاسه‌ری شاره‌کانی ئێرانی ده‌ستپێبکات و، ئامانجی سه‌ره‌کیش بۆ ڕووخانی ڕێژیم نه‌ک پشتیوانی له جه‌ناحێکی تایبه‌تی ڕێژیم بێت. لێراوه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه گۆڕانی مۆره‌کان و لایه‌نه‌کانی ڕێژیم به قسه‌ی هیندێک ئاخوند‌و به ڕه‌نگی سه‌وزی باڵیکی ڕێژیم، ئه‌و جۆره گۆڕانه زیان و زه‌ره‌ری بۆ کورد هه‌یه. چوونکه ڕێژیم به بیانووی ڕێفۆرم به‌نیازه ١٠ سالی دیکه ته‌مه‌ن به‌و ڕێژیمه بد‌ات و، داد‌و بێدادو هاواری کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش بڕی هیچ شۆێنێک ناکات .
پ-برێك له سياسييه‌كانى كورد رايان وايه كه نه‌ته‌وه‌كانى تر‌ى ئێران تا يه‌ستا له خۆپيشاندان و ناره‌زاييه‌كانى كورداندا نه‌هاتوونه‌ته هاناى كورده‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش وايكردووه كه كوردان له‌به‌رده‌م ئه‌و رووداوانه‌ى دواييدا بێده‌نگى هه‌ڵبژێرن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له خاوه‌نرايان ئه‌مه به بێده‌نگييه‌كى مانادار وه‌سف ده‌كه‌ن، راى ئێوه له‌م باره‌يه‌وه چييه؟
وڵام : ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن له ڕاپه‌ڕینه‌کانی کوردستان هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و لایه‌نێکی ئێرانی و ئۆپۆزسیونی ئێرانی به‌شداریان نه‌کردوه، زۆر ڕاسته. به داخه‌وه هه‌ر له‌و ٣٠ ساڵه‌وه ته‌ماشابکه‌ن ببینن کام شاری ئێرانی به ده‌م بچووکترین کاره‌ساتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه هاتوون. کاره‌ساتی قاڕنێ و قڵاتان، تروری رێبه‌رانمان، ترۆرکردنی ڕێبه‌ری ئاینی کورد "مه‌لا موحه‌ممه‌د ڕه‌بیعی " و ڕاپه‌ڕینه‌کانی جوانرۆ و کرماشان و کامیران و زۆربه‌ی شاره‌کانی دیکه به‌و بۆنه‌وه، کاره‌ساتی شه‌هیدکردن و بێڕێزی به ته‌رمی "شوانه‌ی سه‌ید قادر" له هاوینی ٢٠٠٥ ی که سه‌رتاسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرته‌وه، هاوکات له ده‌یان وڵاتی ده‌ره‌وه‌ش ڕاپه‌ڕینی پشتیوانی کرا، به‌ڵام له‌کاتی ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی گه‌لی کورد، هیچکام له لایه‌ن و ناوه‌نده‌کانی فارسی زمان پشتیوانیان نه‌کردو گرنگییان پێنه‌دا. ته‌نانه‌ت میدیا به‌ناو سه‌ربه‌خۆکانی فارسی زمان، ئاماده نه‌بوون و ئێستاش ئاماده نین به ته‌واوی ڕووداوه‌کانی کوردستان ڕوماڵ و روپۆش بکه‌ن و هاوکاری بکه‌ن. بۆیه ئیمه ده‌ڵێن له هیندێک راپه‌ڕینه که پشتیوانی له جه‌ناح وتاقمێک بێت، کورد پێویست به به‌شداریکردن ناکات، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان بۆ نه‌مانی ڕێژیم بێت ئه‌وا کوردیش مافی خۆیه‌تی له‌کاتی خۆیدا به‌شداری بکات، چوونکه ئێمه‌ی کورد له زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا، زیانی زیاترمان به ده‌ست ئه‌م ڕێژیمه بینیوه.
پ-له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌ى دواييدا حكومه‌تى ئێران دوو هاولآتى كوردى له‌داردا و كۆمه‌ڵێك چالاكى تر‌ى كورد له‌به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌ى سێداره‌دان، به‌راى ئێوه ده‌ورى پارت و لايه‌نه ئۆپزسيۆنه سياسييه‌كانى كورد له‌م ناوه‌نده‌دا ده‌بێ به چى شێوه‌يه‌ك بێت؟
وڵام: به‌ڵێ به داخه‌وه شه‌پۆلی له سێداره‌دانی ڕۆڵه‌کانی کورد به‌رده‌وامه، به‌بۆچوونی ئێمه بۆ هه‌ر جۆره به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران یان هه‌ر ڕیژیمێکی دیکه‌ی داگیرکه‌ری کوردستان،یه‌کجار زۆر پێویستمان به یه‌کێتی و یه‌کگوتاری ڕامیاری هه‌یه، واتا هه‌ره پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌کان سه‌ره‌ڕای جیاوازی ئایدلۆژیایی ڕامیاری له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ردا،خاوه‌نی خه‌تێکی ڕوون وشه‌فاف بن، چوونکه مه‌به‌ست و ئامانجه‌کانی لایه‌نه سیاسیه‌کان به‌گشتی ڕزگاری خه‌ڵکی کوردستانه،راسته هه‌ر لایه‌نه‌و به شێوه‌یه‌ک کاری بۆ ده‌کات، که‌وابێت دوژمنه‌که‌شمان هه‌ر یه‌ک دوژمنه‌و یه‌ک مه‌به‌ستی ئاشکرای دژی گه‌لی کورد هه‌یه. له‌م خاڵه‌دا من پێموایه یه‌کێتی، لێکنزیکبوونه‌وه، گوێ له‌یه‌کتر گرتن، باشترین زامنی سه‌رکه‌وتنمانه به‌رامبه‌ر به دوژمن و داگیرکه‌ران. ئه‌و کات ده‌توانین به یه‌کگرتوویی و یه‌کده‌نگی دونیا له‌و کرده‌وانه‌ی ڕێژیم به ئاگا بێنینه‌وه. به ڕاستی ڕێکخراوه‌کانی جیهانیش له‌م فره بۆچوونانه‌ی کورد بێزارن، هه‌موویان ده‌ڵێن کورده‌کان یه‌ک قسه نین و هه‌ر لایه‌نه‌و پرۆژه‌یه‌کی جیاوازتر به ئێمه پێشنیار ده‌که‌ن.زۆر گرنگه خاوه‌ن گوتارێکی هاوبه‌شی سیاسی بین بۆ پشتیوانی گه‌له‌که‌مان له ئاستی نێوده‌وه‌ڵه‌تیدا.
پ-ئێوه له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه له‌يه‌كه‌م كۆنگره‌تاندا له ئه‌وروپا، وه‌ك سه‌رۆكى پارتى سه‌ربه‌ستى كوردستان ده‌ستنيشان كران. ده‌كرێ بڵێن بۆچى كۆنگره‌تان له ئه‌وروپا به‌ست، له حاڵێكدا كه هه‌موو پارته سياسييه‌كانى رۆژهه‌لآتى كوردستان له هه‌رێمى كوردستان كۆنگره‌كانيان به‌رێوه ده‌به‌ن؟
وڵام: به خۆشییه‌وه پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دوای ٣ ساڵ و ٨ مانگ و ٢٧ ڕۆژ له کار‌و تێکۆشانی، کۆنگره‌ی یه‌که‌می خۆی به‌ست، که به‌ڕاستی له ئاستێکی زۆر باش و سه‌رکه‌وتوودا به‌رێوه جوو، به‌ڵام بۆ له خاکی کوردستان نه‌گیرا ئه‌وه هیچ له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دا نه‌بوو، ئێمه ئاواته خواز بووین له سه‌ر بستێک له خاکی کوردستان ئه‌و کۆنگره‌مان بگیرایه و زۆریش هه‌وڵمان بۆیدا، به‌ڵام نه‌کراو ناچاربووین له تاراوگه بیگرین.
پ-له‌و بريارانه‌ى كه له كۆنگره‌دا زۆرينه‌ى ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه ٢ خاڵ به‌رچاو ده‌كه‌ون كه يه‌كه‌ميان دروستبوونى په‌رله‌مانێكه بۆ رۆژهه‌لآتى كوردستان له ئه‌ورووپا و ئه‌وى تريان لێنێزيكبوونه‌وه‌ى ئۆپزسيۆنه‌كانى رۆژهه‌لآتى كوردستانه، ئێوه بۆ ئه‌م بريارانه چيتان كردووه و تا ئێسته به چ ئه‌نجامێك گه‌يشتوون؟
وڵام: پێم باشه بڕیاره‌کان له‌و دوو به‌شه‌دا چۆن هاتوون، وه‌ک خۆی ئه‌رزتان بکه‌م: کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، داوا له‌گشت هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستانی ده‌کات، که کوردستانیبوون پێش به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی بخه‌ن. هه‌وڵبده‌ن پێکه‌وه له ده‌وری چه‌ند خاڵێکی‌هاوبه‌ش کۆببنه‌وه، که بتوانرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و به‌رنامه هاوبه‌شه‌وه له به‌رامبه‌ر کرده‌وه‌کانی ڕێژیمی ئێرانی داگیرکه‌ردا،له‌ئاست خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌ن یه‌ک هه‌ڵوێست و بڕیاربن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستانیش له‌گێژاوی فره‌بڕیاریدا تووشی سه‌رلێشێواوی نه‌بن وهه‌ست به‌بوونی هێزی یه‌کگرتووی کوردستانی بکه‌ن و ببێته جێگای هیوا له‌ناو سه‌رجه‌م ڕیزه‌کانی خه‌ڵکدا.
کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، داوا له گشت پارته‌کانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کات که وێرای جیاوازی هه‌موو ئایدۆلۆژییایه‌کی سیاسی، هه‌وڵی ته‌واو بۆ دامه‌زراندنی په‌رله‌مانێکی نه‌ته‌وه‌یی و پلوڕاڵ له تاراوگه‌دا بده‌ن ، به‌مه‌به‌ستی دیاریکردنی پلاتفۆرمێکی سیاسی هاوبه‌ش وه‌ک ڕێنما بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کوردستان له دوای نه‌مانی ئه‌و ڕژیمه له‌پێناو به‌رگریکردن له ئه‌گه‌ری هه‌ر چه‌شنه ڕووداو مه‌ترسییه‌ک.
له‌و دوو بڕگه‌دا به ڕوونی ئاماژه کراوه که مه‌به‌سته‌کان چین، من هه‌میشه وتوومه‌و ئیستاش ده‌یڵێم که ئه‌گه‌ر حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌م وه‌زعه‌ی ئیستایانه‌وه بچنه‌وه نێۆ کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌لاتی کوردستان و به‌م شێوه کار بکه‌ن، به ڕاستی شار به ده‌ر ده‌کرێن. ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ئاستێکی زۆر باشی هۆشیاریدان و ڕێگاناده‌ن چی دیکه ناکۆکی وناته‌بایی له نێۆ لایه‌نه سیاسیه‌کان ببرێته‌وه نێۆ خه‌ڵک، بۆیه ئێمه بانگێشه‌ی دۆستایه‌تی ده‌که‌ین له‌سه‌ر بنه‌مای زۆر لێکدانه‌وه‌ی سیاسیی و ستراتیژی له ناوچه‌که‌دا. کاتێک باس له دروستبوونی په‌رله‌مانێک له‌تاراوگه ده‌که‌ین، ئه‌مه له‌وانه‌یه هیندێک لایه‌ن به ناپێویست و که‌می بزانن، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا کورد نه‌بووه ئه‌و کاره‌ی کردووه‌و بگره ده‌یان نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی وڵاتداگیرکراو پێش گه‌رانه‌وه‌یان بۆ نێۆ خاک و خه‌ڵکیان په‌رله‌مانی کاتییان پێکهێناوه‌و، توانیویانه په‌رله‌مان و یاسایه‌کی کاتی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ناوچه‌کانیان له کاتی ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتداران و بۆ کونترۆڵی ناوچه‌کان دیاری بکه‌ن، واته یاسایه‌کی کاتی تا ناوچه‌کان ئارام ده‌بنه‌وه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری ده‌ست پێده‌کاته‌وه. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پێمانوایه له‌هه‌نگاوی یه‌که‌مدا، نزیکایه‌تی و پێکه‌وه‌دوان و گۆێگرتن پێویسته، پاشان لێدوان له سه‌ر ئه‌و په‌رله‌مانه له تاراوگه‌دا. ئێمه له داهاتوودا به پێی تواناکانی خۆمان هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵده‌گرین. ئه‌م پێشنیارانه‌ی ئێمه شتێک نییه به ئاسانی جێبه‌جێ بکرێن و کاتی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام له هه‌وڵی دیدار‌و چاوپێکه‌ون ده‌بین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی کوردستانی بۆ ئه‌وه‌ی بیروڕای ئه‌وان وه‌رگرین.
پ-له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه بانگه‌شه بۆ لێك نێزيكبوونه‌وه‌ى حيزبه كوردييه‌كان ده‌كه‌ن پێوه‌ندى خۆتان له‌گه‌ڵ ئۆپزسيۆنه‌كانى كوردى رۆژهه‌لآت له چى ئاستێكدايه؟
وڵام: به خۆشییه‌وه پێوه‌ندیمان زۆر باشه‌و هه‌وڵێش ده‌ده‌ین باشتری بکه‌ین، ئاواتی ئێمه دۆستایه‌تی و لێکنزیکبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌کانی کوردستانییه. ئه‌و لایه‌نانه‌ش له‌گه‌ڵمان ساردن هه‌وڵده‌ده‌ین له‌گه‌ڵیان دانیشینه‌وه‌و پێوه‌ندییه‌کان به هێزکه‌ینه‌وه.
پ_ زۆر جار به‌رچاومان ده‌که‌وێ که له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ژێر ناوی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆییخوازان به‌یاننامه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ئایا ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌تان ته‌نیا بۆ به‌یاننامه‌یه، یا کاری دیکه‌یه، ئایا هه‌ر ئه‌و ٢ لایه‌نه‌ن یا به نیازن زیادی بکه‌ن ؟.
وڵام: ئه‌و هاوپه‌یمانییه سه‌ره‌تای پێکه‌وه‌کارکردنی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کاتێک هه‌ستمان کرد که له گه‌ڵ به‌ڕێز پارتی سوسیالدیمۆکراتی کوردستان- ڕۆژهه‌ڵات زۆرله شێوه‌ی کارکردن وبه‌رنامه‌مان له یه‌ک نزیکه، له پاش چه‌ند دیدار و کۆبوونه‌وه پێکه‌وه سه‌رئه‌نجام ئێمه پێشنێارێکی به‌و شێوه‌یه‌مان خستته به‌رده‌ستیان، و ئه‌وانیش پێشنیاره‌که‌یان لا په‌سه‌ند بوو، دوای تاوتۆێکردن و لێکدانه‌وه‌ی له‌چه‌ندین کۆبوونه‌وه له ئاکامدا له ڕێکه‌وتی ٤ ی جۆزه‌ردان ی ٢٧٠٩ ی کوردی به‌رامبه‌ر به ٢٥-٥-٢٠٠٩ ئه‌و هاوپه‌یمانییه له نێوان هه‌ردو لایه‌ن واژۆکرا. دیاره کاری ئه‌و هاوپه‌یمانییه ته‌نیا بۆ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌ش نییه، بگره زۆر پرۆژه‌ی دیکه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئارادایه که به پێێ ئیمکانات و توانایی هه‌ردوو لایه‌نمان له سه‌ری کار ده‌که‌ین، هه‌وڵێش ده‌ده‌ین که ئه‌و هاوپه‌یمانییه فراوانتر بکرێت، دیاره جیاوازییه‌ک له نێوان به‌ره‌و هاوپه‌یمانیدا هه‌یه، ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی ئێمه زیاتر ئه‌و لایه‌نه‌نانه ده‌گرێته خۆ که خه‌بات بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕه‌د نه‌که‌نه‌وه.
( کورته بیوگرافی )
عارف باوه‌جانی له به‌هاری ١٩٧٣ له‌گوندێکی شاری سه‌لاسی باوه‌جانی سه‌ر به پاڕێزگای کرماشان له دایکبووه، له ساڵی ١٩٨٠ وێرای بنه‌ماڵه‌که‌ی له سه‌ره‌تایی شه‌ری نێوان ئێران و ئێراق ئاواره‌ی باشوری کوردستان ده‌بن، دوای دوو ساڵ بۆ کامپی ئه‌ڵتاش له رومادی ده‌گوازرێنه‌وه.
له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ژیانی له که‌مپی ئه‌ڵتاش چوار ساڵ ده‌بێته پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، بۆیه هه‌ر له ته‌مه‌نی ١٤ ساڵیه‌وه خولیای سیاسه‌ت ده‌بێت و به‌کرده‌وه تێکه‌ڵ به خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌که‌مان ده‌بێت.
له ساڵی ١٩٩٧ له ڕێگه‌ی کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌رانه‌وه ده‌گاته وڵاتی نۆ‌رویژ
له ساڵی ٢٠٠٠ وه له‌گه‌ڵ پارتی سوسیال چه‌پی نۆرویژی ده‌ست به کار ده‌بێت.
له سالی ٢٠٠٣ وه‌ک ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ، له لیستی ئه‌و حیزبه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ هه‌ڵده‌بژێردریت.
له ساڵی ٢٠٠٦ به هاوکاری چه‌ند هاوبیرێکی،پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان داده‌مه‌زرێنێت،پاشان تا به‌ستنی کۆنگره‌ی یه‌که‌می ئه‌و پارته له کۆنفرانسه‌کاندا وه‌ک سه‌رۆکی کاتی هه‌ڵده‌بژێردرێت.
له کۆنگره‌ی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا، له ١٣-١١-٢٠١٠ وه‌ک سه‌رۆکی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
عارف باوه‌جانی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاو هه‌میشه وێرای کاری سیاسی به کاری مرۆڤایه‌تیشه‌وه سه‌رقاڵ بووه. له ساڵی ١٩٩٧ تا ئیستا به‌رده‌وام پشتیوانی له کێشه‌ی په‌نابه‌رانی کورد ده‌کات.
عارف هه‌ر له ساڵی ١٩٨٩ ه‌وه تا ئیستا، به‌رده‌وام نووسینی له ڕۆژنامه و سایته‌کان بڵاو بووه‌ته‌وه، خاوه‌نی ٣ په‌رتووکی چاپ نه‌کراوه، ناوبراو له ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠١ به‌رپرسی گۆڤارێک بووه به ناوی گۆڤاری هه‌ڵوه‌دا. له ڕێگه‌ی کاری دیپلوماتییه‌وه پێوه‌ندییه‌کی به هێزی له‌گه‌ڵ ده‌یان که‌سایه‌تی جیهانی دروستکردوه. له چه‌ندین خوڵی جیهانی له بواره‌کانی به‌رێوه‌به‌ری، سیاسی و دیپلوماسیدا به‌شداریکردووه.

ڕۆژنامه‌ی بارزان

2010-01-31 01:45:01
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن