وتوێژی ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک هاشم موحه‌مه‌دی، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕێکخراوێکی نوێیه، که له سه‌ردەمێکی نوێ دا وبه ئیدەیه‌کی نوێش هاتوەته گۆرەپانی خه‌باتی سینفی وسیاسی له رۆژهه‌لاتی کوردستان، ئه‌وەئه‌رکێکی قورسمان دەخاته ئه‌ستۆ، له‌و پێوەندییه‌دا ئێمه هه‌وڵ دەدەین که بۆچارەسه‌رکردنی موشکیلاتی لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئینترناتێڤێکی باش بین وبتوانین موشکیلاتی لاوان به‌رەو چارەسه‌ری یه‌کی بنه‌ڕەتی ببه‌ین، هه‌رروەها هه‌وڵ دەدەین که هێزی لاوان له دەرەوەی کوردستان
وتوێژی ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز کاک هاشم موحه‌مه‌دی، سکرتێری گشتی
ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.

له گرمه‌ی کاره‌سات و ڕووداوه ناخۆشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌واڵی گیران و له سێداره‌دانی به‌رده‌وامی لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌واڵی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بڵاو بووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی چه‌ند پرسیارێکی ئاراسته‌ی به‌ڕێز کاک هاشم موحمه‌دی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ کاروباری لاوان، هه‌روه‌ها دامه‌زرێنه‌ر و سکرتێری گشتی ئه‌م ڕێکخراوه کرد،
پ. سه‌ربه‌ستی : سه‌ره‌تا با به‌وه ده‌ست پێبکه‌ین که کاک هاشم موحه‌ممه‌دی کێیه؟.
وڵام: من ناوم هاشم موحممه‌دی، له دایک بوی 20،01،1986 له گوندی دۆڵه‌تا به‌خشی باینگان له شارستانی پاوە، خوێندنی سه‌رەتایم له گوندی خۆمان کۆتایی پێ هێنا، بۆ درێژه‌دان به خوێندنی ناوەندی ودوا ناوەندی رووم کردە به‌خشی باینگان و شارستانی پاوە، هه‌ر له‌و 2 شارەدا کۆتایم به خوێندنی دواناوەندی هێنا ودیسان بۆ درێژەدان به خوێندن له بواری "زمین شناسی" به واتا زەوی ناسی رووم کردە چه‌ند شاریکی تری ئێران، پاشان به هۆی هندێک کێشه‌ی سیاسی رووم کردە باشوری کوردستان، چه‌ندساڵێک کاری سیاسی وپێشمه‌رگایەتیم کردوە، پاش ئه‌وە رووم کردە وڵاتانی ئورووپایی و له وڵاتی نۆروێژ گیرسامه‌وە، ئیستاش له وڵاتی نۆروێژ ژیان به سه‌ر دەبه‌م، پاشان پێوەندیم کرد به پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و بووم به ئه‌ندامی ئه‌و پارته، له کۆنفرانسی1 یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان وەک ئه‌ندامی راوێژکاری سه‌رکردایه‌تی بۆ کار وباری لاوان هه‌ڵبژێردرام.
پ. سه‌ربه‌ستی: له پاش کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، جه‌نابتان وه‌ک ئه‌ندامی ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستی بۆ کاروباری لاوان هه‌ڵبژێردران، ئایا کۆنفرانس ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێ سپاردن که خه‌ریکی دروست کردنی ئه‌م ڕێکخراوه بن.
وڵام: وەک ئاماژەتان پێی کرد له کۆنفرانسی یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان من وەک ڕاوێژکاری سه‌رکردایه‌تی بۆکار وباری لاوان دیاری کرام وئه‌و ئه‌رکه به من سپێردرا، منیش به شانازی یه‌وە ئه‌و ئه‌رکه‌م قبوڵ کرد وبڕیارم دا ئه‌وەی له توانای مندا بێت له‌و پێوەندییه‌دا بیخه‌مه‌گه‌ر، پاشان له گه‌ڵ به‌ڕێز کاک عارف باوەجانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد، پاش وەرگرتنی نوکته‌نه‌زەراتی کاک عارف بریارمان دا ڕێکخراوێک بۆ لاوان دامه‌زرێنین، له پاش ئه‌وەی که کاری فه‌نی ڕێکخراوەکه کۆتایی پێهات بڕیاری راگه‌یاندنی"ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان"م دا.
سه‌ربه‌ستی: تا چه‌ند ئه‌م ڕێکخراوه ده‌توانین دڵخۆشکه‌ر بێت بۆ لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ؟
وڵام:ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ڕێکخراوێکی نوێیه، که له سه‌ردەمێکی نوێ دا وبه ئیدەیه‌کی نوێش هاتوەته گۆرەپانی خه‌باتی سینفی وسیاسی له رۆژهه‌لاتی کوردستان، ئه‌وەئه‌رکێکی قورسمان دەخاته ئه‌ستۆ، له‌و پێوەندییه‌دا ئێمه هه‌وڵ دەدەین که بۆچارەسه‌رکردنی موشکیلاتی لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئینترناتێڤێکی باش بین وبتوانین موشکیلاتی لاوان به‌رەو چارەسه‌ری یه‌کی بنه‌ڕەتی ببه‌ین، هه‌رروەها هه‌وڵ دەدەین که هێزی لاوان له دەرەوەی کوردستان یه‌ک بخه‌ین تا بتوانین ته ئسیرێکی باشمان هه‌بێت له سه‌ر لاوانی کورد به گشتی و له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تاییبه‌تی، هه‌وڵ دەدەین که سیاسه‌ته گڵاوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران له دژی لاوانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌قاوبدەین و لاوانی کورد هۆشیار بکه‌ینه‌وە، که"فریوی"ئه‌و جۆرە سیاسه‌تانه‌ی کۆماری ئیسلامی نه‌خۆن که دەیهه‌وێت لاوانی کوردی پێ له به‌ین به‌رێ، تا بتوانێت" فه‌زای خه‌فه‌قان"به سه‌ر کۆمه‌ڵگای رۆژهه ڵاتی کوردستان دا بسه‌پێنێت، هه‌روەها له‌م قۆناغه‌دا هه‌وڵ دەدەین که موشکیلات وداخوازییه‌کانی لاوانی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به گوێی بونێادە نێونه‌ته‌وەیی یه‌کان بگه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وەی ئه‌وانیش فشارێکی زیاتر بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلای ئێران بهێنن تاکو کۆماری ئیسلامی له‌وە زیاتر درێژە به‌و جۆرە سیاسه‌تانه نه‌دات، ئه‌وەشمان له بیرنه‌چێت ئێمه له ڕۆژی دامه‌زراندنه‌وە تا ئه‌وڕۆ ته‌مه‌نێکی زۆر کورتمان تێ په‌راندوە، به‌ڵام به خۆشی یه‌وە خاوه‌نی "ئیدەو" فکریێه‌تێکی پێشکه‌وتووین، هه‌روەها به‌شێکی هه‌رە زۆری لاوان له ناوەوە و دەرەوەی کوردستان پێوەندیان پێوه‌کردوین ودەست خۆشی ئامادەیی خۆیان بۆ هه‌ر جۆرە یارمه‌تی وهاوکاریێه‌ک دەربڕیوە، هه‌وڵ دەدەین که له داهاتوویه‌کی نزیکیشدا کومیته له هه‌موو وڵاتانی ئوروپایی دامه‌زرێنین ئه‌وەش ئه‌وەمان بۆ دەر دەخات که توانیومانه به‌شێکی زۆر له لاوانی کورد بۆ لای خۆمان ڕابکێشین، سه‌رکه‌وتوویش بوین له داڕشتنی به‌رنامه و پڕۆگرامێکی باش بۆ لاوانی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان ئه‌وەش ئۆمێد هێنه‌ر و‌دڵ خۆشکه‌رێکی باش بووە بۆ لاوانی کورد، ئه‌مه ڕێگه‌یه‌کی سه‌رەتایه له خه‌بات وتێکۆشانی" ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" داهاتووێکی زۆریشمان له پێشه بۆ به جێ گه‌یاندنی به‌رنامه‌کانی ترمان، هه‌ر وەها له پاش ئه‌و هه‌موو بۆشایی و له یه‌ک ترازانه‌ی که له ناو لاوانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌دی دەکه‌را دڵخۆشکه‌ر وئۆمید به‌خش بووین داهاتووش دەرخه‌ری ئه‌و راستییه دەبێت.
پ،سه‌ربه‌ستی: به‌رنامه‌و پرۆگرامی ئه‌م ڕێکخراوه چۆن ده‌توانرێت ببینرێت، چ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنێکتان هه‌یه؟
وڵام : ئێمه هه‌وڵ دەدەین که به هۆیی ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی رێکخراوەکه‌مان له دەرەوە وناوەوەی کوردستان سیاسه‌ته‌کانی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی کوردستان له نێو لاوانی کورد بڵاو بکه‌ینه‌وە، له داهاتووێکی نزیکیش دا وێب سایتی ناوەندی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دەکه‌وێته کار، بۆ بینیبی به‌رنامه‌وپێڕەوی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی له سه‌ر تۆرەکانی جیهانی ئه‌نته‌رنێت دەتوانن سه‌ردانی ئه‌م مه‌ڵپه‌رە بکه‌ن،
www.rlsk.org
هه‌روەها هه‌وڵ دەدەین که له نزیکترین کاتدا ماڵپه‌ڕی کۆمیته‌کانی ترمان له وڵاتانی دی بکه‌ینه‌وە، به کورتی دەمانهەوێ له ئیستادا له‌م ڕێگانه‌وە ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستی وسیاسه‌ته‌کانی ئه‌م ڕێکخراوەیه به لاوانی کورد له کوردستان بناسێنین.
پ،سه‌ربه‌ستی: چ که‌سێک له نێۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی زۆر هانده‌ر وپشتیوانی ئێوه بۆ سه‌رکه‌وتنی ڕێکخراوه‌که‌تان ؟
وڵام: هه‌ر له سه‌رەتایی دامه‌زراندنی رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان "شخصی" به‌رێز کاک عارف باوەجانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، پشتیوانی وهه‌وڵ تێکۆشانی خۆی بۆ ڕێکخراوه که‌مان به واتا رێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دووپات کردەوە، بڵێنی هه‌موو پشتیوانی یه‌کی پێداین، جێی خۆیه‌تی لێرەوە سپاسی بکه‌ێن و ڕۆڵ وپشتیوانی به‌رز بنرخێنین، هه‌روەها سپاسی به‌رێز کاک دڵشاد په‌روانه ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش دەکه‌ین که کارەکانی به‌شی فه‌نی ڕێکخراوەکه‌مانی ڕاپه‌ڕاند.
سه‌ربه‌ستی: چ ووته‌یه‌کتان بۆ لاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه ؟:
: وڵام :که‌لتوری گوله‌بالیزسیۆن زۆربه‌ی هه‌رە زۆری وڵاتانی دوونیایی گرتووەته‌وە شه‌پۆله‌که‌شی گه‌یشتووەته وڵاتی ئێمه، به‌ڵام هه‌میشه 2 دوو سیستمی کۆن ودوواکه‌وتوی نێوسه‌دەکانی نێوەراست دژایه‌تی وبه‌ربه‌رەکانێی له‌گه‌ڵی دا دەکه‌ن، ئه‌و دوو سیستمیشه سیستم گه‌لێکن کۆنن که پێڕەوی له ئیدۆلۆژیه کۆنه‌کان دەکه‌ن، یه‌کێکیان پێڕەوی له ئیدۆلۆژی مه‌زهه‌بییه وەک ئیسلام رژیمی کۆماری ئیسلامی، هه‌روەها ئه‌وی تریشان ئیدۆلۆژی کۆمونیزمه ئه‌وه‌ی که کاتی خۆی مارکس وئینگلیس هێنایانه گۆڕ، له مانیفیسته‌که‌یان دا وەک رژیمه‌کانی کوبا وکۆریایی باکوور ....ئه‌وەی که مه‌به‌ستی منه لێرە ئیدۆلۆژیه مه‌زهەبییه که وڵاتی ئێمه‌ی داگیرکردووە، ئه‌م ئیدۆلۆژییه له‌هه‌موو ئیدۆلۆژییه‌کانی تر پڕ مه‌ترسی دارترە، چونکه پایه‌کانی له سه‌رهه‌ست وئیحساساتی کۆمه‌ڵگا دانراوە، جا هه‌موو کاتێک له لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وە که که‌لتوری به‌جیهانی بوون وەک "فرکانس" دەنێرن بۆ ناوچه‌کانی ئێمه، له لایه‌ن ئه‌و سیستمانه‌وە به توندی دژایه‌تی دەکرێت، هۆکه‌شی ئه‌وەیه که ئه‌و سیستمانه سیستم هایه‌کی کۆنن که له گه‌ڵ دوونیایی مودێڕن و پێشکه‌وتوی ئه‌مڕۆدا ناگونجێن. چونکه ئه‌و که‌لتورە دەیهه‌وێت له کۆمه‌ڵگادا گۆڕان کاری بکات و ڕێفۆرم چاکسازی بهێنێته کایه‌وە، کۆمه‌ڵگا به‌رەو دیموکراتیزەکردن ببات، جا من دەمهه‌وێت لێرەدا ئه‌وە به لاوانی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان بڵێم که نابێت هێچ کات دژایه‌تی ئه‌و که‌لتورە بکه‌ین، به‌ڵکو ئه‌وە ئه‌و که‌لتورەیه که ئێمه‌ی کورد به ئامانجه‌کانمان دەگه‌یه‌نێت. له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان داخوازی وماف وئازدی ئێمه له دیموکراتیزەکردنی کۆمه‌ڵگا دایه نابێت "بێ ته‌فاوت" یان بێ لایه‌ن بین، سه‌بارەت به‌و گۆڕانکارییه‌ی که له کۆمه‌ڵگاکه‌مان روودەدات دەبێت هه‌ر هه‌مومان پێکه‌وە دەستی یه‌کتر بگرین به شێوەیه‌کی شارستانییانه، وبه به‌شداری کردن له ڕێپێوانی هێمنانه بوونه ئه‌ندام له ڕێکخراوەکانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وەک ڕێکخراوە سینفی یه کانی لاوان، ژنان، خوێندکاران، کرێکاران ومامۆستایان هه‌رچی زۆرتر دژایه‌تی خۆمان به‌رامبه‌ر به‌و ڕژیمه دواکه‌وتو وتوتالیته‌رانه ڕابگه‌یه‌نین تا کوو به هاوکاری وپشتیوانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو بتوانین وڵاته‌که‌مان له ژێر چنگی داگیرکه‌ران وئه‌و ڕژیمه دواکه‌وتوانه رزگارکه‌ین، وکوردستانێکی سه‌ربه‌ست وئازدای لێ"بونێاد"بنێن و هه‌روەها کۆمه‌ڵگایه‌کی مودێڕن وپێشکه‌وتوو بۆ حه‌ز وئارەزووەکانی لاوانی کورد دروست بکه‌ین.
:

ڕۆژنامه‌ی سه‌ربه‌ستی

2008-08-19 11:58:26
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن