کاک هاشم موحەممه‌دی سه‌رۆکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ده‌بێته میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازان.
هه‌موو لایه‌ک و خۆینه‌رانی به‌ڕێزی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ.
(www.serbexo.com) ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، که به‌ڕێز کاک هاشم موحەممه‌دی سه‌رۆکی ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بۆ کاروباری لاوان، ده‌بێته میوانی ئه‌م جاره‌ی سه‌کۆی سه‌ربه‌خۆخوازانی ماڵپه‌ڕه‌که‌مان، چاوه‌ڕوانی پرسیار‌و وڵامه‌کانتان ده‌بین.
کورته‌یه‌ک له بیوگرافی ژیانی کاک هاشم موحه‌ممه‌دی.
هاشم موحەممه‌دی، ١٩٨٦ لە یەکێ لە ناوچەکانی سەر بە شارشتانی جوانڕۆ لە دایک بووە.
تکنیسیەنی زەوی ناسی و شارەزا لە جوگرافیای سیاسی خۆێندوه. پاشان به هۆی هندێک کێشه‌ی سیاسی روویکردوەته باشوری کوردستان، چه‌ندساڵێک له ڕیزی یه‌کێک له پارته سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کاری سیاسی وپێشمه‌رگایەتی کردوە، له ساڵی ٢٠٠٧ ڕویکردوه‌ته هه‌نده‌ران، و وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی له وڵاتی نۆ‌رویژ گیرساوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌ند مانگ پاش له دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ناوبراو پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سکرتێری گشتی ئه‌و پارته‌وه گرتووه، و تا سه‌رئه‌نجام له سه‌ره‌تایی ساڵی ٢٠٠٧ وه‌ک ئه‌ندامی ڕه‌سمی له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ده‌ست به‌کار ده‌بێت.
له کۆنفرانسی١ یه‌که‌می پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ٢٠/١/٢٠٠٨ وەک ئه‌ندامی راوێژکاری
سه‌رکردایه‌تی پارتی سەربەستی کوردستان بۆ کار وباری لاوان هه‌ڵبژێردراوه.
له ڕێکه‌وتی ٥ی پوشپه‌ڕی ٢٧٠٨ی کوردی، به‌رامبه‌ر به 25.6.2008 زاینی . ڕێکخراوی لاوانی سه‌ربه‌ستیی کوردستان دامه‌زراوه، ناوبراو وه‌ک سه‌رۆکی گشتی ئه‌و ڕێکخراوه دیاری کراوه.
له‌گه‌ڵ ریزی زۆرمان.
ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ، www.serbexo.com, serbexo4@gmail.com
١٧ی بانه‌مه‌ڕی ٢٧٠٩ ی کوردی

ئه‌م وتاره له ماڵپه‌ڕی سه‌ربه‌خۆ نووسراوه.

2009-05-20 10:12:06
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن