بیره‌وه‌ریه‌کی ترله‌گوندی
ئه‌مڕۆ به بۆرشکه‌ی خه‌یاڵ, له دێی که‌رێزه‌م ده‌ڕوانی, چیایه‌که‌ی پشتی ماڵان, بنکه‌ی پێشمه‌رگه بوو شانی, ئه‌و قوڵه زه‌ویه‌ی به‌ره‌جۆ , ئاقاره‌که‌ی که‌نده‌ڵانی, ناوه‌نده‌که‌ی سه‌روو خواری ,گشت زنجیره‌که‌ژه‌کانی
ئه‌مڕۆ به بۆرشکه‌ی خه‌یاڵ
له دێی که‌رێزه‌م ده‌ڕوانی
چیایه‌که‌ی پشتی ماڵان
بنکه‌ی پێشمه‌رگه بوو شانی
ئه‌و قوڵه زه‌ویه‌ی به‌ره‌جۆ
ئاقاره‌که‌ی که‌نده‌ڵانی
ناوه‌نده‌که‌ی سه‌روو خواری
گشت زنجیره‌که‌ژه‌کانی
***
ئه‌و باخه‌ی تازه‌ده‌ستچه‌قێن
نه‌مامی سێ‌و بوو سه‌رجه‌می
عاله‌مێکی خه‌یاڵات بوو
بۆ من سه‌رجه‌م زۆر‌و که‌می
هاتووچۆم له‌وێ بۆ ئه‌وێ
چێڕۆکی پڕپڕ له‌خه‌می
کتێبیک بوو له‌ده‌ستم دا
خوێندنه‌وه‌که‌م نه‌ده‌زانی
***
به‌ده‌نگی که‌ڵه‌بابی شه‌و
حاجی خه‌وی هه‌ڵده‌گه‌ڕا
پشیله‌کی نێره‌کوتکه
له‌حه‌وشه‌ی ماڵیان ده‌گه‌ڕا
کیژۆڵێکی چاو عاسمانی
چای داده‌نا، داده‌گه‌ڕا
مه‌لا له بۆ بانگی شێوان
خۆی ده‌گه‌یانده سه‌ربانی
***
کاکه سوارێکم لێده‌دی
که‌چاو تێروو دڵۆڤان بوو
ته‌نیا هه‌رئه‌ویش له‌وگونده
بێ گاوگۆل‌و بێ شوان بوو
به‌ڵام ڕه‌گی پیاوه‌تی
لێدیاربوو خاون نان بوو
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شی بۆ ماوه
پاشمله‌له مه‌ڕ ژیانی
***
ڕدێن سپی ئاوه‌دانی
که‌میان له دێ ده‌مانه‌وه
پۆلێک به‌رو باژێڕ ده‌چوون
پۆلێکیان ده‌گه‌ڕانه‌وه
بێڵای مزگه‌وت کۆڵانی دێ
جێگای قسه گێڕانه‌وه
له‌وێ سروشت که‌خۆی ده‌نواند
لێی ده‌تکاوه گه‌زۆی جوانی
***
سرت‌و قورتی ده‌تۆلازان
له‌سه‌رڕێگای کیژووکاڵان
چاوه‌بڕکێی ده‌جحیلان
میخه‌ک له‌مل ڕووگوڵاڵان
شل‌و ملان گه‌رده‌ن کێلان
ده‌م گێڕان له سه‌ر ڕووی خاڵان
له‌ده‌وروو پشت‌و ئاقاری
ئاوی که‌نده‌ڵانی کانی
***
حاجی کاتێک قسه‌ی ده‌کرد
کڕێوه بوو دایده‌دایه
سه‌تی ده‌ی نه‌ده‌که‌وته هه‌رد
له‌و باو بژوو سه‌رمایه
ده‌نگمان ئه‌وها تێک ده‌ئاڵقا
ده‌تگووت له‌شه‌ڕگه هه‌ڵڵایه
هه‌ردوو خوازیاری چۆپی بووین
دووره‌په‌رێز له گاوانی
***
کاک عه‌لی‌و زه‌رده پێکه‌نین
له‌باڵه‌خۆیدا ده‌کوڵی
ده‌ستم ده‌خوێنده‌وه‌به‌ڵام
نه‌ده‌کرا بچمه‌ناو دڵی
هێورهێور تێن ڕاده‌ما
نه‌یده‌که‌وتینه‌به‌ردڵی
به‌ڵام حوڕمه‌ت دیوارێک بوو
چوونه‌سه‌ری نه‌ده‌توانی
***
گۆلکه‌کی سوور ده‌رده‌په‌ڕی
کابانی ماڵێ ده‌ی قیژاند
پێی وه‌مه‌ڕدۆشێک ده‌که‌وت
شیری هێواره‌که‌ی ده‌ڕژاند
ده‌نگی شڵقه‌شڵقی مه‌شکه
دڵی تامه‌زرۆی ده‌چڕژانه
یه‌کێک ده‌رکه‌ی ده‌کرده‌وه
ده‌هاته‌ژوور به میوانی
***
حاجی به قه‌ڵه‌مبڕه‌که‌ی
لکی داری هه‌ڵده‌په‌رتاوت
چاخێک که‌ده‌گه‌ڕاینه‌وه
ئه‌و بایده‌داوه‌بۆ سابات
"که‌یهان"و "که‌یوان" هه‌ر دووکیان
ته‌مه‌ن گچکه‌و به‌رزه ئاوات
خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستی موقه‌ده‌ر
بێجگه‌له‌خوا کێ ده‌زانی
***
جیرانێک ده‌هاته حه‌وشه
حاجه‌تێکیان لێ وه‌ربگرێ
کوڕێک به‌ره‌و پیری ده‌چوو
که‌توڵه‌سه‌گه‌که‌نه‌یگرێ
کوندێک له‌بانی ده‌ی گماند
ده‌یگوت:خاوه‌ن ماڵ ده‌کوژرێ
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌هیچ که‌س
زوانه‌که‌ی نه‌ده‌زانی
***
ئه‌من ئه‌وکات تێ نه‌گه‌یبووم
که‌س نییه‌له ژیان نه‌دۆڕێ
ئیدی دۆست هێنده تاڵ ده‌بێت
له‌گه‌ڵ ده‌ژمن لێت بگۆڕێ
هه‌رچه‌ند له ڕاستی حاشاکه‌ی
ڕابردوو هه‌ر دێته‌گۆڕێ
به‌تۆپه‌قوڕ کوا ده‌گیرێ
گزنگی ڕوونی به‌یانی
***
حامیدره‌شیدی زه‌رزا.
سیدنی ئوسته‌رالیا،19/11/2009ی زایینی.
ئه‌مڕۆ به بۆرشکه‌ی خه‌یاڵ
له دێی که‌رێزه‌م ده‌ڕوانی
چیایه‌که‌ی پشتی ماڵان
بنکه‌ی پێشمه‌رگه بوو شانی
ئه‌و قوڵه زه‌ویه‌ی به‌ره‌جۆ
ئاقاره‌که‌ی که‌نده‌ڵانی
ناوه‌نده‌که‌ی سه‌روو خواری
گشت زنجیره‌که‌ژه‌کانی
***
ئه‌و باخه‌ی تازه‌ده‌ستچه‌قێن
نه‌مامی سێ‌و بوو سه‌رجه‌می
عاله‌مێکی خه‌یاڵات بوو
بۆ من سه‌رجه‌م زۆر‌و که‌می
هاتووچۆم له‌وێ بۆ ئه‌وێ
چێڕۆکی پڕپڕ له‌خه‌می
کتێبیک بوو له‌ده‌ستم دا
خوێندنه‌وه‌که‌م نه‌ده‌زانی
***
به‌ده‌نگی که‌ڵه‌بابی شه‌و
حاجی خه‌وی هه‌ڵده‌گه‌ڕا
پشیله‌کی نێره‌کوتکه
له‌حه‌وشه‌ی ماڵیان ده‌گه‌ڕا
کیژۆڵێکی چاو عاسمانی
چای داده‌نا، داده‌گه‌ڕا
مه‌لا له بۆ بانگی شێوان
خۆی ده‌گه‌یانده سه‌ربانی
***
کاکه سوارێکم لێده‌دی
که‌چاو تێروو دڵۆڤان بوو
ته‌نیا هه‌رئه‌ویش له‌وگونده
بێ گاوگۆل‌و بێ شوان بوو
به‌ڵام ڕه‌گی پیاوه‌تی
لێدیاربوو خاون نان بوو
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌شی بۆ ماوه
پاشمله‌له مه‌ڕ ژیانی
***
ڕدێن سپی ئاوه‌دانی
که‌میان له دێ ده‌مانه‌وه
پۆلێک به‌رو باژێڕ ده‌چوون
پۆلێکیان ده‌گه‌ڕانه‌وه
بێڵای مزگه‌وت کۆڵانی دێ
جێگای قسه گێڕانه‌وه
له‌وێ سروشت که‌خۆی ده‌نواند
لێی ده‌تکاوه گه‌زۆی جوانی
***
سرت‌و قورتی ده‌تۆلازان
له‌سه‌رڕێگای کیژووکاڵان
چاوه‌بڕکێی ده‌جحیلان
میخه‌ک له‌مل ڕووگوڵاڵان
شل‌و ملان گه‌رده‌ن کێلان
ده‌م گێڕان له سه‌ر ڕووی خاڵان
له‌ده‌وروو پشت‌و ئاقاری
ئاوی که‌نده‌ڵانی کانی
***
حاجی کاتێک قسه‌ی ده‌کرد
کڕێوه بوو دایده‌دایه
سه‌تی ده‌ی نه‌ده‌که‌وته هه‌رد
له‌و باو بژوو سه‌رمایه
ده‌نگمان ئه‌وها تێک ده‌ئاڵقا
ده‌تگووت له‌شه‌ڕگه هه‌ڵڵایه
هه‌ردوو خوازیاری چۆپی بووین
دووره‌په‌رێز له گاوانی
***
کاک عه‌لی‌و زه‌رده پێکه‌نین
له‌باڵه‌خۆیدا ده‌کوڵی
ده‌ستم ده‌خوێنده‌وه‌به‌ڵام
نه‌ده‌کرا بچمه‌ناو دڵی
هێورهێور تێن ڕاده‌ما
نه‌یده‌که‌وتینه‌به‌ردڵی
به‌ڵام حوڕمه‌ت دیوارێک بوو
چوونه‌سه‌ری نه‌ده‌توانی
***
گۆلکه‌کی سوور ده‌رده‌په‌ڕی
کابانی ماڵێ ده‌ی قیژاند
پێی وه‌مه‌ڕدۆشێک ده‌که‌وت
شیری هێواره‌که‌ی ده‌ڕژاند
ده‌نگی شڵقه‌شڵقی مه‌شکه
دڵی تامه‌زرۆی ده‌چڕژانه
یه‌کێک ده‌رکه‌ی ده‌کرده‌وه
ده‌هاته‌ژوور به میوانی
***
حاجی به قه‌ڵه‌مبڕه‌که‌ی
لکی داری هه‌ڵده‌په‌رتاوت
چاخێک که‌ده‌گه‌ڕاینه‌وه
ئه‌و بایده‌داوه‌بۆ سابات
"که‌یهان"و "که‌یوان" هه‌ر دووکیان
ته‌مه‌ن گچکه‌و به‌رزه ئاوات
خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستی موقه‌ده‌ر
بێجگه‌له‌خوا کێ ده‌زانی
***
جیرانێک ده‌هاته حه‌وشه
حاجه‌تێکیان لێ وه‌ربگرێ
کوڕێک به‌ره‌و پیری ده‌چوو
که‌توڵه‌سه‌گه‌که‌نه‌یگرێ
کوندێک له‌بانی ده‌ی گماند
ده‌یگوت:خاوه‌ن ماڵ ده‌کوژرێ
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌هیچ که‌س
زوانه‌که‌ی نه‌ده‌زانی
***
ئه‌من ئه‌وکات تێ نه‌گه‌یبووم
که‌س نییه‌له ژیان نه‌دۆڕێ
ئیدی دۆست هێنده تاڵ ده‌بێت
له‌گه‌ڵ ده‌ژمن لێت بگۆڕێ
هه‌رچه‌ند له ڕاستی حاشاکه‌ی
ڕابردوو هه‌ر دێته‌گۆڕێ
به‌تۆپه‌قوڕ کوا ده‌گیرێ
گزنگی ڕوونی به‌یانی
***
حامیدره‌شیدی زه‌رزا.
سیدنی ئوسته‌رالیا،19/11/2009ی زایینی.

حامیدره‌شیدی زه‌رزا

2009-11-20 15:34:24
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن


