كۆچی تۆ,
زۆر ده‌مێكه و ساڵه‌هایه بۆت دسوتێم، دڵ به‌خه‌مم ئه‌وینێكی گه‌لێ تال وپڕ له‌جه‌فام هه‌لگرتووه زۆر له مێژه منی پڕ خه‌م به كۆچی تۆ ....
زۆر ده‌مێكه و ساڵه‌هایه
بۆت دسوتێم، دڵ به‌خه‌مم
ئه‌وینێكی گه‌لێ تال و
پڕ له‌جه‌فام هه‌لگرتووه
زۆر له مێژه منی پڕ خه‌م
به كۆچی تۆ
ئه‌و ئه‌وینه‌ی له‌ژێر به‌فری
کوێستانانی سه‌رم دایه
ده‌رگای برینی كردۆته‌وه
چه‌می ئه‌شق و نه‌هامه‌تی
له ده‌روونم به‌ستۆته‌وه
زۆر له‌مێژه و ساڵه‌هایه
نه‌وایێكم له‌غوربه‌تی دڵ چنیوه
له ده‌روونی پڕ كۆڤانم
سیمای جوانی هاتنی تۆم
له‌ناو دڵ دا هه‌لكه‌ندووه
بۆچی نایێی بۆچی نایێی
هه‌ر دوور ده‌ڕۆی
بۆ ڕێ و بانی
پڕسه‌هۆل و به‌فرا ده‌ڕۆی
بۆچی نایێی ئه‌م دڵه‌ی من
له گه‌ل خۆت به‌ی
تا به‌چاوان من ببینم
ئاڵای كوردم به‌بای سروه‌ی
لوتكه‌كانی حه‌ساڕۆست و
كیوی به‌رزی
سه‌فینه‌كه‌م ده‌شه‌كێته‌وه
من ده‌زانم تا نه‌بینم
په‌یمانه‌كان نوێ بو‌ینه‌وه
له گشت شوێنێكی كوردستان
له پێده‌شت و چیاکانم
له ناو شاره‌دیرینه‌كه‌م
له که‌ناری گڕی سوری بابه‌گوڕگوڕ
له شاره‌که‌ی شێخی گه‌وره‌م
له دیار به‌کرو به‌هاباد قامیشلۆکه‌م
له گشت شوێنی له کوردستان
ئاڵای به‌رزم نه‌له‌رێته‌وه
سه‌ربه‌خۆیی وه‌دی نێتن
ئه‌م په‌ژاره‌ی ده‌روونی من
له ناو دڵی پڕ برینـم
بۆ هه‌میشه‌ناسڕێته‌وه
گه‌ر من و تۆ له گه‌ل یه‌ك بین
هه‌موو وێكڕان بۆ یه‌كتر بین
خاوه‌ن گولی به‌هارانی
پڕ له ڕازی ئه‌وین ده‌بین
گه‌رمن وتۆ لێك نه‌زیك بین
بێ گریان و بێ ئازاری ژیان ده‌بین
گه‌ر تۆ نه‌بی منیش نیمه
ئه‌ی به‌هاری ئاره‌زووی من
ئه‌م ژیانه‌م له دووری تۆ
بێ جوانی و بێ په‌روازه
بێ ئاوازی شادمانی و دووره ڕازه
گه‌ر تۆ نه‌بی نه ژیان هه‌یه
نه سه‌ربه‌رزی و نه سه‌رکه‌وتن
نه‌هه‌وارێكی پڕ ئاسوده و
به‌خته‌وه‌ری كوردم ده‌بێ
ده‌سا وه‌ره با ئامێزم له تۆ گرم
له ناو که‌س و هه‌واری خۆم
خۆشه‌ویستم تێر ڕاتموسم
ئاڵای به‌رزی هه‌رچوار گوڵم له ئامێزکه‌م
هه‌تا منیش بڵێم ئۆخه‌ی
ئه‌وا شاد بووم به یاری خۆم
به ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵاتی خۆم
* به یادی ئاواتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوردستان
زۆر ده‌مێكه و ساڵه‌هایه
بۆت دسوتێم، دڵ به‌خه‌مم
ئه‌وینێكی گه‌لێ تال و
پڕ له‌جه‌فام هه‌لگرتووه
زۆر له مێژه منی پڕ خه‌م
به كۆچی تۆ
ئه‌و ئه‌وینه‌ی له‌ژێر به‌فری
کوێستانانی سه‌رم دایه
ده‌رگای برینی كردۆته‌وه
چه‌می ئه‌شق و نه‌هامه‌تی
له ده‌روونم به‌ستۆته‌وه
زۆر له‌مێژه و ساڵه‌هایه
نه‌وایێكم له‌غوربه‌تی دڵ چنیوه
له ده‌روونی پڕ كۆڤانم
سیمای جوانی هاتنی تۆم
له‌ناو دڵ دا هه‌لكه‌ندووه
بۆچی نایێی بۆچی نایێی
هه‌ر دوور ده‌ڕۆی
بۆ ڕێ و بانی
پڕسه‌هۆل و به‌فرا ده‌ڕۆی
بۆچی نایێی ئه‌م دڵه‌ی من
له گه‌ل خۆت به‌ی
تا به‌چاوان من ببینم
ئاڵای كوردم به‌بای سروه‌ی
لوتكه‌كانی حه‌ساڕۆست و
كیوی به‌رزی
سه‌فینه‌كه‌م ده‌شه‌كێته‌وه
من ده‌زانم تا نه‌بینم
په‌یمانه‌كان نوێ بو‌ینه‌وه
له گشت شوێنێكی كوردستان
له پێده‌شت و چیاکانم
له ناو شاره‌دیرینه‌كه‌م
له که‌ناری گڕی سوری بابه‌گوڕگوڕ
له شاره‌که‌ی شێخی گه‌وره‌م
له دیار به‌کرو به‌هاباد قامیشلۆکه‌م
له گشت شوێنی له کوردستان
ئاڵای به‌رزم نه‌له‌رێته‌وه
سه‌ربه‌خۆیی وه‌دی نێتن
ئه‌م په‌ژاره‌ی ده‌روونی من
له ناو دڵی پڕ برینـم
بۆ هه‌میشه‌ناسڕێته‌وه
گه‌ر من و تۆ له گه‌ل یه‌ك بین
هه‌موو وێكڕان بۆ یه‌كتر بین
خاوه‌ن گولی به‌هارانی
پڕ له ڕازی ئه‌وین ده‌بین
گه‌رمن وتۆ لێك نه‌زیك بین
بێ گریان و بێ ئازاری ژیان ده‌بین
گه‌ر تۆ نه‌بی منیش نیمه
ئه‌ی به‌هاری ئاره‌زووی من
ئه‌م ژیانه‌م له دووری تۆ
بێ جوانی و بێ په‌روازه
بێ ئاوازی شادمانی و دووره ڕازه
گه‌ر تۆ نه‌بی نه ژیان هه‌یه
نه سه‌ربه‌رزی و نه سه‌رکه‌وتن
نه‌هه‌وارێكی پڕ ئاسوده و
به‌خته‌وه‌ری كوردم ده‌بێ
ده‌سا وه‌ره با ئامێزم له تۆ گرم
له ناو که‌س و هه‌واری خۆم
خۆشه‌ویستم تێر ڕاتموسم
ئاڵای به‌رزی هه‌رچوار گوڵم له ئامێزکه‌م
هه‌تا منیش بڵێم ئۆخه‌ی
ئه‌وا شاد بووم به یاری خۆم
به ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی وه‌ڵاتی خۆم
* به یادی ئاواتی سه‌رکه‌وتنه‌کانی کوردستان

ئه‌حمه‌د ده‌شتی

2009-10-25 10:29:47
ده‌رباره‌ی ئێمه
پێوه‌ندی گرتن


